مریەم، ژنێک لە نێوان ئاژەڵداری و شانۆدا

ژیانی مریەم وەک ژنێک لە نێوان ئاژەڵداری و شانۆدا دەگوزەرێت، دەڵێت: "شانۆ و ئاژەڵداری تەواوکەری منن و بە بوونی ئەوانەوە دەژیم، چونکە ژیانێکە خۆم سەربەستانە هەڵمبژاردووە".

ناوەندی هەواڵ

 

مریەم عەلاق، ژنێکی گەنجی شانۆکارە، دوای ئەوەی لە مەغریبەوە دەچێتە جەزائیر ژیانی بە ئاژەڵداری و لەگەڵ ئاژەڵدا بەسەردەبات، بەدەم گۆرانی وتنەوە دەچێتە ناو سروشت و ئاژەڵەکانی لەگەڵ خۆی دەبات، ئەو ژنە لە شاری بەتانەی ڕۆژهەڵاتی جەزائیر دەمێنێتەوە، لەبەر گەرما و تیشکی خۆردا بە کڵاوەکەی پارێزگاری لە خۆی دەکات، هێندەی هۆگری ئاژەڵەکانییەتی دانە بە دانەیان لە باوەش دەکات.

 

چیرۆکی ئەم ژنە کاتێک دەستیپێکرد کەلە تەمەنی ١٥ساڵییەوە لە مەغریب چووە جەزائیر و لەگەڵ کێڵگەکانی ئاژەڵ تێکەڵبوو، مەریەم ئاماژەی بەوەکرد یەکەمین کار کە کردبێتی لەگەڵ ئاژەڵەکان پاکردنەوەی قاچی مانگاکان بووە، هەرچەندە کارێکی قورس بووە بۆی بەڵام چێژی لێوەرگرتووە،دواتر بڕیاری داوە لە جەزائیر بمێنێتەوە، لەپاڵ کاری ئاژەڵداری چەندین وەرزشی جۆراوجۆری ئەنجامداوە بە تایبەت وەرزشی جەنگی وەک کاراتی.

 

هەرچەندە کاری ئاژەڵداری دەکات، بەڵام پەیوەندییەکی باشی هەبووە لەگەڵ هونەردا هەبووە، سەرەتا بە شانۆی منداڵان دەستیپێکردووە، تا لە داهاتوودا چووەتە پەیمانگای باڵای هونەری درامی لە جەزائیر، پاشان کارەکەی لە نووسینی تێکستەوە بۆ بەرجەستەکردنی کارەکتەرەکان بەرەو پێش بردووە.

 

شانۆ و ئاژەڵ لای مریەم چی دەگەینێت؟

دەربارەی کارکردنی لەسەر شانۆ مریەم وتی: "شانۆ منی لە خۆشەویستی ئاژەڵ و سروشت بێبەش نەکرد، کاتێک شانۆ دەکەم هەستێکی خۆشم هەیە، بەڵام لە دوای تەواوبوون هەست دەکەم پێویستم بەوەیە بگەڕێمەوە لای ئاژەڵەکانم و ئەو پۆشاکانە بپۆشم کە ئارامیم پێببەخشێت".

 

ئاژەڵەکان پێویستیان بە بوونی مرۆڤ نییە بەڵام مرۆڤەکان پێویستیان بە مامەڵەکردنە لەگەڵ ئاژەڵ بۆ ئەوەی دەروونیان ئارام بێت، مریەم وتی: "ڕۆژانە یاری لەگەڵ ئاژەڵەکانم دەکەم، چونکە جێگای ئارامین بۆ من بە جۆرێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆم وێنەیان لەگەڵ دەگرم و بڵاوی دەکەمەوە".

 

دەربارەی وێنەی ژنان لەناو کۆمەڵگەدا باسی لەوەکرد، ژنان لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا قاڵبیان بۆ کراوە، بەشێکیان دەیانەوێت کۆمەڵگە بەو شێوەیە بیانبینێت کە لە چیرۆکە کۆنەکاندا وێنەیان بۆکراوە، بۆیە بە پێویستی دەزانێت ژنان هەوڵبدەن لەو چوارچێوەیەی بۆیان دانراوە ئازاد ببن و ئەو کارانە بکەن کە خۆیان ویستیانە.

 

سەرچاوە: سایتی جەزیرە نێت