ڕێژنە سەلام
هەڵەبجە- دوێنێ ٢٢ی نیسان، لە پارکی شاری یاری لە شارۆچکەی شارەزوور فێستیڤاڵی کاری دەستی و دەسترەنگینی بۆ ٤٠ ژن کرایەوە.
ڕاوێژ سەردار بە کاری دەستی نەخش لە سەر پیاڵەو پەرداخ بەشداری ڤیستیڤاڵەکەی کردووەو وتی: وتی دووساڵە دەستم بەم کارە کردووەو لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە فێربووم، بۆ نەخشاندنی کوپێک دوو ڕۆژم دەوێت و هیوادرارم هەرکەس حەزی لە هەرکارێکە بە ئەنجامی بگەیەنێت .
کوردستان جەمال، سەرپەرشتیاری گروپی خانمان لە شارەزوور وتی: ئێمە ساڵانە بە هاوکاری مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان لقی شارەزوور هەڵدەستین بە سازدانی فێستیفاڵێکی یەک ڕۆژە و وتیشی ٤٤ خانمی دەەست رەنگین بەم کارە لەگەڵمان بەشدارن و ئامانجمان لەم کارە ئەوەیە، لە ئێستادا دامەزراندن نەماوەو ئەوانەشی کارەکەن هەموویان خاوەنی دەست رەنگینی خۆیانن، بەڵام لە ماڵەوە کار دەکەن و هیچ دوکانێکیان نییە بۆ ئەوەی نمایشی کارەکانیان بکەن کە ئامانج لێی بەرکەوتنی کڕیار و فرۆشیارە لەگەڵ یەکتر.
ڤیستیڤاڵەکە دەوڵەمەند بوو بە کاری دەستی ژنان
کوردە محەمەد، کە بە فەیس پەینتین "وێنە لەسەر دەموچاو" بەشداری کردبوو رووخساری منداڵانی ڕەنگ دەکردو وتی: هەرچەندە من خوێندکاری بایۆلۆجیم، بەلام لە فێستیڤاڵەکان بەشداری دەکەم، ئەم ئیشە هەرچەندە خۆم فیر بووم هونەرەکەم خۆش دەوێت، لەگەڵ ئەوەی خوێندکارم بەڵام گرنگی بە هونەرەکەم دەدەم و لە فێستیڤاڵەکان بەشداری پێدەکەم و بە تایبەت رەنگ کردنی رووخساری منداڵان، هیوا خوازم ژنان ئەوەی ئارەزوویانە دەستبەرداری نەبن و کاری خۆیان بکەن چونکە لە ئێستادا هەلی کار کەمە.




