دوای چەندین ساڵ وەک جوتیارێک گەڕایەوە بۆ گوندەکەی

مەنسوجات ئۆزتورک لە گوندەکەی خۆی لە بناری چیای ئەندۆک دەژی، کە لە ساڵی ١٩٩٣دا سوتێنرا، لە مانگەکانی زستاندا بەهۆی کەمی خۆراک و ئاوەوە ناتوانێت لە ماڵەکەیدا لە زۆزان بمێنێتەوە.

 مەدینە مەمەدئۆغڵو

 

موش- لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوا، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی دانیشتووی گوندەکان بەرەو زۆزانەکان دەکشێن، ساڵی ڕابردوو ناوچەی زۆزانی شێنێ لەلایەن وەزارەتی کاری ناوخۆوە لە پاسووری ئامەد داخرا و خرایە سنوری موشەوە، زۆزانەکە هەم ناوچەی کۆچەرانەوە و هەم جوتیارانە کە بە درێژایی هاوین وەک خەڵکی ڕەسەن لەوێ دەمێننەوە.

 

مەنسوجات ئۆزتورک کە گوندەکەی لە بناری چیای ئەندۆکە، لە ساڵی ١٩٩٣ بە سووتاندنی گوندەکان وێران بوو، لە هاویندا لەو خانووەی دروستی کردبوو دەژی و شوانکاری دەکات، لە زستانیشدا بەهۆی کەمی ئاو و کارەباوە ناتوانێت لە زۆزان بمێنیتەوە، لە باسی ژیانی خۆیدا ئەو ژنە ڕەنجکێشە دەڵێت: بەهۆی ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٩٣ ناچاربووم گوندەکەم بەجێبهێڵم، بەڵام پاش ماوەیەک گەڕامەوە و بەتەنها ماڵەکەمم ئاوەدان کردووەتەوە، هاوینان دەچینە خانوەکەمان کە لە زۆزانەکانی شێنێدایە و کاری ئاژەڵداری تێدا دەکەین.
 

"دەوڵەت کارەبا و ئاومان بۆ دابین ناکات"

هەموو هاوینێک مەنسوجات ئۆزتورک دێتە گوندە سووتاوەکەی و شوانکاری دەکات، ئاماژەی بەوەدا هەرچەندە ساڵانێکە داوای دەکەن، بەڵام نە ئاو و نە ئاو بۆ دانیشتوانی زۆزانەکان دابین ناکرێت، "سەرەتای مانگی نیسان دەچینە زۆزان و تا مانگی تشرینی یەکەم دەمێنینەوە و دواتر دەگەڕێینەوە بۆ گوند، ئاومان نییە، ئەگەر ئاو و خواردنمان هەبێت لە زستاندا لێرە دەمێنینەوە و هەرگیز ناڕۆین، حکومەت ئاو دابین ناکات و ڕێگە نادات خانووی نوێ دروستبکەین، خۆمان ئاو دەکێشین و دەیهێنینەوە ماڵەوە، بەو ئاوەی دەیھێنین پەنیر و کەرە دروستدەکەین، هەروەها لێرەدا سەیری ئاژەڵەکان دەکەم و لە شاخێکەوە بۆ شاخێکی تر بەدوایاندا دەگەڕێم. من کارەکانم و زەویەکانم زۆر خۆشدەوێت".