سەیدسادق، ژنانی دوکاندار ڕەچاوی بارودۆخی خەڵک دەکەن

لە مانگی ڕەمەزاندا نرخی شتومەک لە بازاردا بەرز دەبێتەوە و ژنانی دوکاندار ڕەچاوی دۆخی هاوڵاتیان دەکەن.

ئاسودە محەمەد

 

شارەزوور- بارودۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان تادێت قورستر دەبێت، قەیرانی دارایی کاریگەری کردووەتە سەر ژیان و ماوەی زیاتر لە ٨ ساڵە بەردەوامە، لە کاتی هاتنی مانگی ڕەمەزانیشدا بەهۆی زۆری خواست لەسەر پێداویستییە خۆراکییەکان، نرخی شتومەک لە بازاڕەکاندا بەرز دەبێتەوە، ژنانی دوکاندار لە شارۆچکەی سەیدسادق سەرەڕای قورسیەکان ڕەچاوی بارودۆخی هاوڵاتیان دەکەن و کاڵاکانیان بە نرخی کەم دەفرۆشن.

 

 

سەنا ئەحمەد خاوەن دوکانێکی شارۆچکەکەیە، دەڵێت بەهۆی بەرزی دۆلار و دانانی گومرک ئەمساڵ نرخ زیاتر بەرزبووەتەوە، دوکانەکەی تەنها کاڵای ژنانی هەیە لەبەر ئەوەی ژنان لای ئەوان ئاسودەن لە کڕین ئەوەیان لەبەرچاوگرتووە لە بازاڕ کەمتر دەیفرۆشن.

 

ڤیان ئەکرەم لە دوکانەکەی کاری بەرگدرووی و نەخش و چنین دەکات ڕەچاوی بارودۆخی خەڵکی کردووە و لە هەرجێیەکی تری شارۆچکەکە هەرزانتر کاردەکات.