هونەرمەندێک قاتوقڕی غەززە بە پاشماوەی خۆڵەمێشی مەنجەڵە بەتاڵەکە دەکێشێت

ڕەغدە تەیم شێخ عید، هونەرمەندێکی هاوڵاتی غەززەیە، ئازار دەگۆڕێت بۆ تابلۆ و ئازارەکانی گەلەکەی بە فڵچەی خۆی بەرجەستە دەکات سەرەڕای شەڕ و برسێتی و لەدەستدانی هەموو شتێک، وەک شایەتحاڵی جینۆساید و برسێتی دەمێنێتەوە.

ڕەفیف ئیسلیم

غەززە- ب
ە خۆڵەمێشی ڕەشی ئاگرێک کە بە مەنجەڵێکی بەتاڵەوە نوساوە، ڕەغدە تەیم شێخ عید ئەو برسێتیە دەکێشێت کە بەردەوامە لە ئازاردانی هاوڵاتیانی کەرتی غەززە، کانڤاس و بۆیاخ و ستۆدیۆی خۆی لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە لەدەستدا، سەرەڕای ئەمە بەردەوامە لە گەیاندنی پەیامەکەی لە ڕێگەی تابلۆ سادەکانەوە کە چاو سەرقاڵ دەکەن و بەربەستی زمان تێدەپەڕینن.

"بەرجەستەکردنی ئازارەکانی گەلەکەی"
ڕەغدە تەیم شێخ عید، هونەرمەند لە سەرەتای شەڕی کەرتی غەززە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ئەمڕۆ بەردەوام ئازارەکانی گەلەکەی بەرجەستە کردوە، کە باس لە پرسگەلێکی جۆراوجۆر دەکات، لە ئاوارەبوونی زۆرەملێ و کۆچکردنەوە بۆ برینداربوون، کەمی دەرمان و خۆراک، نەخۆشی، و بارودۆخی ترسناکی مرۆی، گەیشتن بە قاتوقڕی کە ڕەتی دەکاتەوە لاپەڕەی خۆی لە ژیانی فەڵەستینییەکان هەڵبداتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە هێزەکانی ئیسرائیل بانگەشەی بۆ دەکەن سەبارەت بە هێنانی یارمەتی و خۆراک بە بڕی پێویست.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کە پێش جەنگ، لەڕێگەی دیمەنی سروشتی و ئامێری مۆسیقا و پۆرترێتەوە کە ئەو کەسانە وێنا دەکات کە سەرنجی ڕادەکێشێت خۆشی دەکێشا و بەرجەستەی دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ تابلۆکانی گۆڕاون بۆ ڕەشێکی تۆخ و ئەوەی دەیگوازێتەوە بۆ سەر کاغەز بووەتە داروپەردوو: زیندانیەکان، بریندارەکان، ئاوارەبوون، چادرەکان، ژنان کە بەردەوام لە ئەنجامی ئەوەی بەسەریان هاتوە دەگرین و مەنجەڵە بەتاڵەکان لە هەموو شوێنێکن، کە پڕکردنەوەیان بووەتە تەنها ئاواتێک بۆ زۆرێک لە منداڵان.

"برسیکراو نەک برسی"
ڕەغدە تەیم شێخ عید پێی وایە، ئەوەی دەیکات ئەرکێکی ئەخلاقیە کە ناتوانێت وازی لێبهێنێت، هەرجارێک کە دەیەوێت شتێکی جوان بکێشێت، بیر لەوە دەکاتەوە کێ پەیامی برسی و قوربانییەکان دەگەیەنێت؟ هەموو کارەکانی لە ماڵپەری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا بڵاودەکاتەوە و کارلێک و پشتگیریەکی بەرفراوانی وەردەگرێت، ئەمەش وزەی بۆ دابین دەکات، لە بەردەوامبوون لەم کارە قورسە کە تەندروستی دەروونیەکەی دەهەژێنێت.

سەبارەت بەم کارلێکە، ڕونیکردەوە، کە کاتێکی زۆری پێچووە بۆ ئەوەی بینەرەکانی پشتیوانێکی لەو شێوەیە دروست بکات، هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرێک لە کچان نامەی بۆ دەنێرن و پێی دەڵێن کە ئەو نمونەیە و شانازی بە دەستکەوتەکانیەوە دەکەن. ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرجار ئەو بابەتەی کە دەیکێشێت هەڵنابژێرێت، چونکە شوێنکەوتووانی ئەوانەن کە داوای کارەکتەری داهاتوو یان دیمەنی داهاتووی لێدەکەن.

سەبارەت بەم کارلێکە، ئاماژەی بەوەدا، کە کاتێکی زۆری خایاند تا بینەرەکانی پەیدا بکات، و بەم شێوەیە پشتگیری بکەن، وە زۆر لە ژنانی گەنج پەیامی بۆ دەنێرن و پێیان وت کە ئەو نمونەی ئەوانە و شانازی بە دەستکەوتەکانیەوە دەکەن، زۆرجار ئەو بابەتە هەڵنابژێرێت کە دەیکێشێت، چونکە شوێنکەوتووانی ئەوانەن کە داوای کارەکتەری داهاتوو یان دیمەنی داهاتووی لێدەکەن.

جەختی لەوە کردەوە، کە پێش جەنگ، ئەو و خێزانەکەی خاوەنی دوو ماڵ بوون، یەکێکیان لەگەڵ هاوپێچێک دروستکراوە بۆ ئەوەی ببێتە ستۆدیۆی تایبەتی خۆی، بەڵام لەگەڵ شەڕەکەدا هەم ماڵ و هەم سەرچاوەی داهاتی خێزانەکەی لەدەستدا، بۆیە ناترسێت بڵێت کە خۆی و ئەو هەزاران ژنەی لە دەوروبەری لە چادردا دەژین، ئازار دەچێژن، ئەم هەستانە ڕێگەیان پێداوە وێنەیەکی ڕاستەقینەی ئازارەکانی گەلەکەی بگەیەنێت، بەو پێیەی ئازارەکان لەگەڵیاندا دەژی.

ڕەغدە تەیم شێخ عید بەدەست کەمی کەرەستەیەکی زۆرەوە دەناڵێنێت، ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە خواردن و دەرمان بچێتە ناو غەززە، ئایا ڕێگە بە ئامێری نوێی بۆیاخکردن دەدەن جێگەی ئەو ئامێرانە بگرێتەوە کە لە داروپەردوودا نێژراون؟، ئاماژە بەوە دەکات، کە هیچ شتێک ڕێگری لێناکات لە بەردەوامبوون لە نیگارکێشان، مەگەر لە یەکێک لە هێرشە ئاسمانییە بێ جیاوازیەکاندا بکرێتە ئامانج و بکوژرێت.

"هونەر کاریگەریەکی گەورەی هەیە"
ڕونیکردەوە، کە دوێنێ لەکاتێکدا وێنەیەکی دەکێشا، فیشەکێکی بێسەرپەرشت هاتە ناو ئەو چادرەکەی کە خۆی تێدا حەواندبوو، بەڵام فیشەکەکەی بەر نەکەوت و هەستی کرد وەک ئەوەی بە کۆت و بەند بەستراوەتەوە و وازی لە تابلۆکە هێناوە، ئەو ژنە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕووداوەکەی لەگەڵ بینەرەکانی بڵاوکردەوە، کە داوای لێدەکەن خۆڕاگر بێت و بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە تابلۆکە تەواو بکات.

پێش جەنگ ئامانجی ڕەغدە تەیم شێخ عید لە بواری نیگارکێشیدا ئەوە بوو کە وەک هونەرمەندێک بناسرێت کە دەیەوێت کارەکانی لە دەرەوەی کەرتی غەززە بڵاوبکرێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت یارمەتیەک وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی بەهرەکەی، بەڵام دوای شەڕ، خەمی گەورەی بوو بە گەیاندنی ئازاری قوربانیانی غەززە، برسیکراوان، نەخۆشەکان کە خەون بە وەرگرتنی دەرمانەوە دەبینن و خەونی ئەو ژنە گەنجانەی کە خەون بەو دەرفەتە دەبینن بۆ تەواوکردنی خوێندن یان پەرەپێدانی تواناکانیان.

 

ڕەغدە تەیم شێخ عید پەیامەکەی ئاراستەی سەرجەم ژنانی هونەرمەندەی کەرتی غەززە دەکات و داوایان لێدەکات دەست لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەیان نەهێنن، لە کاتێکدا ڕەنگە ڕاگەیاندنەکان ٢٤/٧ ڕووداوەکان ڕووماڵ بکەن، بەڵام هونەر کاریگەریەکی جیاوازی هەیە، ئەو بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی شتێک لە هیچەوە، بە بەکارهێنانی خەڵوزی چێشتلێنان، سەرەڕای پێکهاتەکەی جیاوازە لەو خەڵوزەی کە بۆ وێنەکێشان بەکاردەهێنرێت، پەرتووکی وێنەکێشانی منداڵان بەکاردەهێنێت، بەڵام گرنگ وێنەکێشانە.

 

خەونی ئەوەیە ببێتە هونەرمەندێکی نێودەوڵەتی و کارەکانی بگاتە هەموو وڵاتانی جیهان، بەڵام ترسی ئەوەی هەیە شەڕەکە بەسەریدا بگرێت و ئەو خەونەی لێ بسەنێتەوە، هەروەک چۆن زۆرێک لەو خەونانەی لێسەندوەتەوە کە ساڵانێکە پلانی بۆ داناوە، هەروەها خەونی کۆتایی هاتنی شەڕ و ڕزگارکردنی گەلەکەی لەم ئازارە دەبینێت.