ژنانی بنەماڵەی ئەیوبییەکان لە کاری کۆمەڵایەتی و سەربازی ... ١

دروستکردنی خوێندنگە و خەباتی پەروەردەیی ژنانی بنەماڵەی ئەیوبییەکان بارگرانی گەورەیان لەسەر شانی خۆیان داناوە و جوگرافیای مەزرابۆتانیان لە کاتی شەڕی دژ بە خاچپەرستان لە بەرەکانی جەنگەوە بۆ ناوچە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەکان پاراستووە.

دروستکردنی خوێندنگە و خەباتی پەروەردەیی

ژنانی بنەماڵەی ئەیوبییەکان بارگرانی گەورەیان لەسەر شانی خۆیان داناوە و جوگرافیای مەزرابۆتانیان لە کاتی شەڕی دژ بە خاچپەرستان لە بەرەکانی جەنگەوە بۆ ناوچە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەکان پاراستووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە سەدەی ١٣دا بنەماڵەی ئەیوبییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی هێرشە داگیرکەرەکانی خاچپەرستان تێکۆشانێکی گەورەیان کرد لە مێژوودا بە پێشەنگایەتی سەڵاحەدین قارەمانێتییەکی گەورە بۆ پاراستنی سەردەمی گەلانی میزۆپۆتامیا نمایشکرا، لەم داستانەی پاراستنی جوگرافیای کۆندا ژنانی بنەماڵەی ئەیوبییەکان پاشەکشەیان نەکردووە و قوربانییەکی گەورەیان داوە لە مەیدانەکانی جەنگەوە تا رێکخراوی پەروەردە و کۆمەڵایەتی لە هەموو بەرەکانی بەرخۆداندا ڕۆلیان هەبووە،  ژنان بەزۆری بۆ پاراستنی ناهۆشیاری کۆمەڵایەتی مامۆستایەکیان دامەزراندووە و گرنگییان بە پەروەردەوە فێرکردن داوە جگە لە خوێندنگە، هەروەها نەخۆشخانە و قوتابخانە و پەرستگایان دامەزراندووە زۆر ژنی پێشەنگ هەن کە کاتی خۆیان داناوە، بەڵام زۆر کەم بەڵگەنامەی نووسراویان لەسەرە، زۆربەیان منداڵەکانیان ڕاهێنانیان پێ کردوون و وەک فەرماندە ناردیانن بۆ بەرەکانی جەنگ زانیاری کەم هەیە دەربارەی هەندێک لە ژنەکان.

یەکێکیان خاتوو بابایە کە شوێنێکی ستراتیژی هەڵبژاردووە و خوێندنگەیەکی دروستکردووە، کاتی پێش بەرەو کۆتایی ژیانیشی، ئەو مامۆستاکەی برد بۆ لای کچی سیت عەزرا خاتون، سەفیە خاتون و هەروەها دەیفی خاتون پڕۆسەی بەڕێوەبردنی شاری حەلەب و ئەنجامدانی شەڕی دژی خاچپەرستان بەڕێوە برد.

 

خاتوو بابا

لە بنەماڵەی ئەیوبییەکانەو کچی ئسدۆدین شێرکۆیە، بابا گوندی کامید لە نێوان هەردوو گوندی بێتودەر و بەرکۆم لە حەلەب دەکڕێت و تێیدا خوێندنگەی عادیلەی بیچوک لە شام دروست دەکات، تا ئەو کاتەی ژیا بەرگری لەو خوێندنگەیە کرد کە لە گوندەکە دروستی کردووە و لەوێ خوێندوویەتی، کاتێک دەچێتە بەر ڕەحمەتی خۆی، دوا ئیرادەی ئەو پاراستنی ئەو مامۆستایە و پەروەردەکردنی خوێندکاران بوو، ئەو خوێندنگەیە بەناوی مەلیک عادل زوهری کچی مامیەوە تۆمارکراوە.

 

مامۆستا عەزرا خاتون

مامۆستا عەزرا کچی مەلیک نورود -دەولە شانشینی ئەیوب، گرنگی بە پەروەردەوە خوێندنگەی عەزراوی شام داوە، هەروەها منداڵەکانی بە دیسپلینی پەروەردە کردووە، بۆیە دوو کوڕەکەی بوونەتە دوو فەرماندەی گەورە کە سەڵاحەدین گرنگییەکی زۆری پێ داوە.

 

لە ٣ی ئەیلوولی ١١٩٨دا لە شەڕی دژ بە خاچپەرستاندا شەهید بوو لەبەردەرگای نەسر لەبەردەم خوێندنگەکەی بەخاک سپێردرا و هەمیشە سەردانی گۆڕەکەی دەکرا، مامۆستا عەزرا لە شام و دەوروبەری بە ژنێکی ئەفسانەیی شەڕکەر ناسراوە ئەمە بووە ئەفسانەیەکی هەمیشەیی لەسەر زمانی داپیرەکان.

 

زوهرە خاتون

زوهرە کچی مەلیک عادل سەیفەدین ئەبوبەکری ئەیوبییە لە ساڵی ١٢٥٩دا زوهرە لە بەرامبەر داروڵ حەدیسول نوریە سوخڕە لە بەردەم دیماکسی و عیمادیە بابولفرێکا لە ڕۆژهەڵاتی دەروازەی قەڵاکە، خوێندنگەی بچووکی عادیلی دروستکرد، کاتێک زوهرە ئەم خوێندگەیە دروست دەکات، ئەو خوێندگەیەی لە گوندی کامید لە حەلەب کە پێشتر دراوە بە خاتونە بابا، درا بە کچە مامەکەی، ئەسیدۆن شێرکۆ خاتونە بابا.

 

زومروت خاتون

زومروت خاتون ناسراو بە سیتو شام خوشکی سەڵاحەدینی ئەیوبییە کە ناسراوە و لە بنەماڵەکەدا قسەی هەیە، زومروت هەموو ڕێزی خۆی لە کارە کۆمەڵایەتییە هاوبەشەکان دا بۆ دروستکردنی خوێندنگە و پەرستگا داوە، ئیبن کەسیر دەربارەی سیتو شام دەڵێت: "ئەو خوشکی سوڵتانەکان و پوری منداڵەکان و دایکی سوڵتانەکان بوو"، سیتو شام کە هەڵگری سوڵتانە، خزمەتگوزارییەکی بەنرخ پێشکەش بە گەلەکەی دەکات، هەروەها ئەو دوو خوێندنگەیەی کە لە سەرچاوە مێژووییەکاندا باس دەکرێت، دروستیکردووە .

 

عیسمەدین خاتون

عیسمەدین خاتونیش ژنێکی تری سەرکەتووی بنەماڵەی ئەیوبییەکانە  لە ساڵی ١٢٥٧دا خوێندنگەی مورشید لە داروڵ حەدیس ئەشرەفییە لە کەناری ڕووباری یەزید لە شام دامەزراند، لە خوێندنگەکەدا زانایانی گەورەی وەک شەمسەدین عەتوڵا ئەلعزێری و شەمسەدین ئەلحەریری وانەیان دەدا.

 

سیتول عێراق خاتون

سیتول عێراقیش ژنێکی بەسوود بوو، کە بە ئارامی و باشی لە شاری حەلەب ناسرابوو  لە ٥٧٤ / ١١٧٨دا، کۆچی دوایی کرد.

 

هەروەها نیسەب خاتون تەلارسازێکی بەناوبانگی سەردەمی خۆی بووە فاتمە خاتونیش لە کۆمەڵگە گەورەکاندا مەشقی پێکراوە و حەدیسی خوێندووە.

 

سەبارەت بەژیانی ژنانی بنەماڵەی ئەیوبییەکان خەتیجە خاتون و مەلیکە خاتون کوتلومەک خاتون و ڕابیعە خاتون و غازی خاتون هیچ زانیارییەکیان دەربارە نییە.