یەکەم شت لەچاو دەرهێنرا، ئاسایش و ژیانی ژنان بوو

پاشگەزبوونەوە لە پەیمانی ئیستەنبوڵ لە تورکیا لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، ڕووبەڕووی هەڵوێستی توند بووەوە لەلایەن ژنانەنەوە، خاڵەکانی پەیماننامەکەدا گرنگ بوون بۆ بەگژداچوونەوەی توندوتیژییەکان و پاراستنی ژنان، سەرەڕای هەموو پاراستنەکانیش لە دوای پاشگەزبوونەوە لە پەیماننامەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو توندوتیژی بەرزبووەوە، لەگەڵ ئەوەی مافی پاراستنی ژنان هەیە بەڵام ژنان دەکوژرێن.

 

زەینەب پەهلەوان

ناوەندی هەواڵ- لە ١١ی ئایاری ٢٠١١دا بە پێشەنگایەتی تورکیا پەیماننامەی ئیستەنبوڵ واژۆ کرا، بە شێوەیەکی فەرمیش لە ١ی ئاب/٨ی ٢٠١٤دا چووە بواری جێبەجێکردنەوە، لەسەر ناوی "ڕێگەگرتن لە  توندوتیژی دژی ژنان و توندوتیژی خێزانی و تێکۆشان لەو پێناوەدا"، ئەمەش بەسترایەوە بە هاوپەیمانێتییەکە لە ئەنجومەنی ئەوروپادا، بۆیە ژنان لە دژی ئەقڵیەتی ڕەگەزپەرستی کۆمەڵگە کە خاڵی بنەڕەتی پەیماننامەکە بوو دەستیان بە خەباتکرد، بەهۆی ئەوەی کارەکانیان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بوو لەناو کۆمەڵگەشدا جێگەی باوەڕ بوون.

 

بەشێوەیەکی سیستماتیک بەرامبەر توندوتیژی دژ بە ژنان و توندوتیژی خێزانی پەیامنێک هەبوو، بۆیە وڵاتی تورکیا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی ڕێککەوتننامەی ئەستەمبوڵ، ئاماژەیان بە هەبوونی توندوتیژی دەکرد لە یاساکاندا، تورکیا بە بڕیاری سەرۆک کۆمار لە ٢٠ی ئاداری ٢٠٢١دا پاشگەزبوونەوەی لە پەیمانی ئیستەنبوڵ بە فەرمی ڕاگەیاند، ئەو بڕیارەش لە شەودا دەرچوو، بۆ ڕۆژی دواتر لەناو کۆمەڵگەدا ڕووبەڕووی ناڕازی بوون بووەوە.

 

لە تورکیادا توندوتیژی بەڕێژەیەکی بەرز بوونی هەیە، بۆ ئەوەی کە بتوانرێت بێ لێپرسینەوە پارێزگاری لە خۆیان بکەن و بەردەوام بن لە توندوتیژی، لە پەیماننامەیەکی بەوشێوەیە گرنگ و نێودەوڵەتی بە نایاسایی پاشگەزبوونەوە، ناڕەزایەتی لێکەوتەوە، ژنان و هاوڕەگەزبازان لە شەقام و کۆڵانەکاندا لە دژی ئەو بڕیارە چالاکیان ئەنجامدا، هەمان ڕۆژدا، سکرتێری گشتی ئەوروپا پێجسینۆڤیج بوریک ڕایگەیاند، ئەو بڕیارە لەناوە و بۆ تورکیا خراپ دەبێت، بەهەمان شێوە گروپی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، TUSIAD، کۆمسیۆنی یاسایی یەکێتی ژنان بەشی تورکیا، لۆبی ژنانی ئەوروپا، ڕێکخستنی ستارگەی نێودەوڵەتی ژنان و گەنجان ROKS، WECF و زۆر لە ڕێکخراوەکانی دیکە هەڵوێستیان نیشاندا.

 

لە کاتێکدا ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە و سەر لە بنکەکانی پۆلیس دەدەن، لەجیاتی پاراستنیان دەنێردرێنە دادگای خێزانی دەکرێت و داواکاری پاراستنیان ناپارێزرێت، بەپێی پەیماننامەکە بڕیارە ئەو کەسانەی توندوتیژی دەکەن دەبێت بۆ ماوەی ٦ مانگ دووربخرێنەوە بەڵام لەگەڵ پاشگەزبوونەوە لە پەیماننامەکە ئەو بڕیارەش هەڵوەشێنرایەوە.

لە ٢٠ی ئادار بە دواوە لە چەندین شاری تورکیادا داوای پاراستنی پەیماننامەی ئیستەنبوڵ دەکەن، لە زۆر شوێنیشدا چاودێری دۆخەکە دەکرێت، وەک لە چاودێرییەکانی ئاژانسی ژنهادا دەرکەوتووە لە دوای پاشگەزبوونەوە لە پەیماننامەکە توندوتیژییەکان لە تورکیادا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بۆ ئەوەش ئێمە ڕاپۆرتێکی تایبەتی سێ بەشیمان ئامادەکردووە.

 

کاتێک کوژرا لە پێنجەم مانگی دووگیانیدا بوو

لە ڕۆژی ٢٧ی ئاداردا، لە ئیزمیر ژنێک بە ناوی سوزان ئونلوی تەمەن ١٧ ساڵ بەهۆی ئەوەی ویستی لە هاوژینەکەی بە ناوی ئانیل یۆلوم جیا ببێتەوە، لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا، ئەو یەکێک بوو لەو ژنانەی کە کوژرا، لەو کاتەشدا سوزان لە پێنجەم مانگی دوو گیانیدا بوو، دەریشکەوت کە پێشتر سکاڵای تۆمارکردووە لەسەر ئەوەی توندوتیژی بەرامبەر دەکرێت بەڵام نەپارێزرا.

پێش ئەوەشی کە بکوژرێت سوزان بە باوکی وتووە "ئەگەر من مردم چاو و جەستەم ببەخشن"

 

سەڕەرای بڕیاری دوورخستنەوەی گەڕایەوە بۆ ماڵەوە

ئارزو ئیلهان کۆکا لە شاری ئیستەنبوڵ دەژیا، لە ١١ی نیساندا لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی گۆکسەل کۆکا بە چەقۆ کوژرا، گۆکسەل کە بەهۆی سکاڵای ئارزو'وەوە دوورخرابووەوە لە مانگی کانونی دووەمدا، بڕیارەکەی شکاند و بەزۆر گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و لەبەرچاوی منداڵەکانیدا ئازروی کوشت، لەدوای ئەوەشەوە چەندین حاڵەتی دیکە هەبووە کە پیاوان دەگەڕینەوە ماڵەوە و هاوژینەکانیان دەکوژن، لەلایەن دادگاشەوە سزا نادرێن.

 

سەمیعە پەکەر دەچووە سەر کار

توندوتیژییەکانی سەر ژنان زۆرینەیان لەلایەن هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی خۆیانەوەیە، سەمیعە پەکەر کاتێک دەچێتە سەر کارەکەی و چاوەڕوانی پاس دەبێت لەلایەن هاوڕێ کوڕەکەیەوە بە چەک دەکوژرێت، سەمیعە دایکی منداڵێک و فەرمانبەر بوو لە کارگەیەکدا، دەرکەوت کە پێشتر داوای پاراستنی کردبوو بەرامبەر هاوژینەکەی بە ناوی ئاڵچین، سەمیعە لە هەمان ڕۆژی لەدایکبوونەکەیدا لە ٢٤ی شوبات بە خاکسپێردرا، براکەی سەمیعە ئاماژەی بەوەدا: من ڕۆژانە لە تەلەفیزیۆنەوە هەواڵی تاوان و توندوتیژی ژنانم دەبیست، بەڵام نەمزانی ڕۆژێک ڕووبەڕووی خوشکەکەم دەبێتەوە.

 

زۆرجار گلەیی کرد بەڵام کەس گوێی لە دەنگی نەبوو

ئایشە توبا ئارسلان لە ئەسکیشەهر، لەلایەن هاوژینەکەی پێشوویەوە بە ناوی ئاڵچین کە بەهۆی توندوتیژییەوە جیاببووەوە لێی، لە گەڕەکدا هێرشی کرایە سەر و بە سەختی بریندار بوو، دوای ٤٤ ڕۆژ لە نەخۆشخانە چارەسەری وەرگرت، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، دواتر دەرکەوت لەکاتی ژیانی هاوژینیدا ٢٣ جار سەردانی بنکەی سکاڵا تۆمارکردنی کردووە بەهۆی توندوتیژی و ئەشکەنجەوە، بەڵام وەڵام نەدراوە و بەهۆی خەمساردییەوە ئایشەی دایکی دوو منداڵ گیانی لەدەستدا، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە کۆتا جار سەردانی دادگای خێزانی ئەسکیشەهری کردووە و ئاماژەی بەوە داوە: "ئیتر من توانام نەماوە بەرگەی توندوتیژی و لێدان بگرم، ئەترسم من بکوژێت، من هەڕەشەی کوشتم لێدەکرێت، دوای مردنم ئێوە دەتوانن هاوکاریم بکەن؟"

لە ماوەی ژیانی ئایشەدا هیچ بنکەیەکی پۆلیس نەماوە کە سەردانی نەکات و ٥ جاریش دانیشتنی دادگای بۆ کرا، بەڵام ئایشە نەپارێزرا و لە کۆتایدا کوژرا.

 

سەیری مردنەکەیان کرد

فیلیز کاپلانی ٤٢ ساڵ، لەو کاتەی دەچووە سەر کار لەلایەن هاوژینەکەیەوە کە ساڵی پێشوو لێی جیاببووەوە بە چەک کوژرا، ئەویش یەکێکە لەو ژنانەی کە داواکاری پاراستنی پەسەند نەکرا و بە ئاشکرا سەیری مردنی کرا، فیلیز دایکی دوو منداڵ بوو، بەڵام لە ناوچەی تۆرۆسلەر لە هێرشێکی چەکداریدا کوژرا، جێگری سەرۆکایەتی پارێزەرانی هەدەپە، فاتمە کورتولان ئاماژەی بەوەدا، مافی پاراستنی فیلیز جێبەجێ نەکرا و دوای کوشتنی ئیدی لەبیر ناکرێت.

 

 دەیخواست ئاشتی بهێنێتە دی

لە کوشتنی ژناندا ئەوە دەردەکەوێت کە هێرشەکان زۆر بە ڕێکخراو و هۆڤانە ئەنجام دەدرێت، لەدوای کشانەوە لە پەیمانی ئیستەنبوڵیش ڕێگەکانی پاراستنی ژنان کەم بووەتەوە، ناگونجێت کە مرۆڤ لەو حاڵەتەدا نەترسێت، گولسوم کە لە چەتەڵجا بەهۆی گفتوگۆکردن لەسەر غیرەی نێوان خۆی و هاوژینەکەی لەلایەن فیکرەت چاکماکی هاوژینییەوە بە شێوەیەکی هۆڤانە کوژرا، لەبیرناکرێت، گولسوم کە ماوەی چەند مانگێک بوو هاوسەگیری لەگەڵ فکرەت کردبوو، بەزۆر سواری ئۆتۆمبێل کرا و برایە دەشتاییەکی چۆڵەوە و لەسەر گفتوگۆکانیان لەسەر ژیان، فکرەت گولسوم دەخنکێنێت، دواتر لاشەکەی فرێدایە گوندێکی چۆڵکرا و بێترس و دوودڵی گەڕایەوە ماڵەوە، فکرەت دوای دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و وتویەتی لەسەر ئەوەی زۆر غیرەی لێدەکات کوشتوویەتی، دوایی هەوڵی داوە خۆشی بکوژێت.

 

سەلڤان ئاجار ئێشتا لەبیرماندایە

سەلڤان ئاجاری دایکی دوو منداڵ، لەلایەن هاوژینەکەیەوە کە ماوەی ١٠ ساڵ بوو هاوسەرگیریان کردبوو لە ناوچەی موگلا بە چەقۆ کوژرا، تانجو ئاجار لە ماڵەکەیاندا بە چەقۆ پشت و دڵی سەلڤانی کون کرد لە ناوچەیەکی دارستانی کە خۆی تێدا شاردبووەوە دەستگیرکرا، دایکی سەلڤان لە ئیفادەی دادگادا ئاماژەی بەوەدا کە تانجوو هەرەشەی کردووە و وتویەتی" ئەمڕۆش نەبێت، بێ گومان هەر دەتکوژم"، دادوەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ کردەوە.

 

نورتاچ جانان بڕیاری پاراستنی درابوو

سەرباری هەبوونی بڕیاری پاراستن بەڵام جێبەجێنەکردنی ترس لە دڵی ژناندا دروستدەکات، ئەو پیاوانەی کە یاساکانی پاراستن پێشێل دەکەن، بە سەربەستی و ئازادە دەسوڕێنەوە و بێ ترس خۆیان هەڵدەدەنە ماڵەکانەوە تا ژنەکان بکوژن، جێبەجێ نەکردنی سزای زیندانیش هێز دەداتە پیاوان.

سەرباری هەبوونی فەرمانی بپاراستنی جانان نورتاچ، بەڵام زۆرجار ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن دەبووەوە لەلایەن ڕاغب جانانەوە، نورتاچ کە لەلایەن ڕاغبەوە فیشەک بە قاچییەوە نرا، وتەکانی خۆی نووسییەوە: "دایکە، باوکە، ڕاغب گولە بارانی کردم، واز نەهێنن و مافەکەتان حەلال بکەن"، ئەم قسەیە لەبیری ئێمەدا هەر دەمێنێت، ئەگەرچی نورتاچ نەمرد و ڕزگاری بوو، هەندێک ئاسودەبووین، دادگایی ڕا‌غب جانان بۆ مانگی ئایار دواخرا، نورتاچ لە دانیشتنی دووەمی دادگادا وتی:

"کاتێک مرۆڤ ئامادەنەبوو پێویستە هاوسەرگیری نەکات، ئێمە هەڵەمان کرد، ئێمە ڕووبەڕووی کێشەی زۆر بووینەوە، با هیچ ژنێک چاوەڕوانی گۆرانکاری لە هاوژینەکەیدا نەبێت، چونکە ناگۆڕێن، چاوەڕێکرد تەنها لەدەستدانی کاتە، من زۆر چاوەڕێم کرد و زۆر لێبوردەییم بەخشی".

 

ت.پ