ساڵانە ڕێژەی توندوتیژییەکان لە جیهاندا لە بەرزبوونەوەدایە

لە جیهاندا ساڵانە ڕێژەی توندوتیژییەکان ڕوو لە زیادبوونە، سەرباری ئەوەی لە ١٥٥ وڵاتدا یاسا دژی توندوتیژی خێزانی هەیە و لە ١٤١ وڵاتیشدا یاسا دژی توندوتیژی لە شوێنی کاردا هەیە.

لە جیهاندا ساڵانە ڕێژەی توندوتیژییەکان ڕوو لە زیادبوونە، سەرباری ئەوەی لە ١٥٥ وڵاتدا یاسا دژی توندوتیژی خێزانی هەیە و لە ١٤١ وڵاتیشدا یاسا دژی توندوتیژی لە شوێنی کاردا هەیە.

 

بێریڤان کەمال

ناوەندی هەواڵ- بە پێی ئامارە جیهانییەکان ساڵانە ڕیژەی توندوتیژییەکان لە وڵاتانی جیهاندا زیاد دەکات، دەستدرێژی، توندوتیژی و کوشتنی ژنان ڕوو لە هەڵکشانە، ڕێژەکەش لەو وڵاتانە بەرزە کە خاوەن داهاتێکی کەمن و ڕێژەی هەژاری تیایاندا بەرزە، ڕێژەیەکی بەرزی توندوتیژی لە وڵاتانی پێشکەوتووی وەک ئەمریکا و ئەوروپاشدا بەدیدەکرێت، هەروەها کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ڕێژەی دوو هێندە ڕووبەڕووی توندوتیژییەکان دەبنەوە.

 

یەکێک لە مەترسیدارتین ڕاستیەکان سەبارەت بە دەستدرێژی سێکسی ئەوەیە کە نزیکەی ٥٪ ڕاپۆرتەکانی دەستدرێژی سێکسی بە هەڵە سەلمێنراوە و کەمتر لە ٪٢٠ توندوتیژی سێکسی تۆمارکراون.

 

٪٨٢ هەموو قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی ژنانی گەنجی خوار تەمەنی ١٨ ساڵن، ٪٩٠ قوربانیانی توندوتیژی سێکسی ژنانی سەروو تەمەنی ١٨ ساڵن.

 

ژنانی ئەمریکا

لە ساڵی ٢٠١٩، زیاتر لە ٦٥٢ هەزار و ٦٧٦ ژن دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان لە وڵاتی ئەمریکا، ئەم ڕێژەیە ساڵانە بە ڕێژەی ٪٢.٩ زیاد دەکات.

لە ساڵی ٢٠١٩، یەکێک لە پێنج ژن لە تەمەنی ٢٠-٢٤ ساڵ، لە پێش تەمەنی ١٨ ساڵی هاوسەرگیریان کردووە.

زیاتر لە ٤٠٪ ی ژنان لە ئەمریکا ڕووبەڕووی توندوتیژی سێکسی بوونەتەوە، ٧٩.٦٪ ی ژنان جارێک یان زیاتر دەستدرێژی سێکسی تەواویان کراوەتەسەر پێش تەمەنی ٢٥ ساڵ.

نزیکەی ٧٠ ژن هەموو ڕۆژێک لە ئەمریکا بەهۆی دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی خۆیان دەکوژن.

 

توندوتیژییەکانی سەر ژنان لە جیهان

-زیاتر لە ١٥٥ وڵات یاسایان دەرکردووە لەسەر توندوتیژی خێزانی و١٤٠ وڵاتیش یاسایان هەیە لەسەر دەستدرێژی سێکسی لە شوێنی کاردا.

-لەسەر ئاستی جیهانیدا ڕۆژانە ١٣٧ ژن لەلایەن یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانەکەیەوە دەکوژرێت، کەمتر ٪٤٤ ڕاگەیاندنەکان باسیان لە هەواڵەکانی کوشتنی ژنان کردووە.

 

-لە ئاستی جیهانیدا، ٪٦ ژنان ڕاپۆرتیان داوە کە توندوتیژی سێکسیان بەرامبەرکراوە لەلایەن کەسێکی دیکەی جگە لە هاوژینەکانیان.

 

-کەمتر ٪٤٠ ئەو ژنانەی کە توندوتیژییان بەرامبەرکراوە داوای هاوکاریان کردووە، هەروەها کەمتر ٪١٠ پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کردووە، لە راپۆرتی یەکێتی ئەوروپادا لە ١٠ ژن یەکێکیان لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە توشی هەراسانکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە.

 

-ژنان نزیکەی ٪٤٩ ئامڕازی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە ئاستی جیهاندا پێکدەهێنن.

-١٥ ملیۆن ژنی گەنج لەسەر ئاستی جیهان کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ١٩ ساڵە ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە.

 

-لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، ٪ ٤٠- ٪٦٠ ژنان ڕووبەڕووی دەستدریژی سێکسی لەسەر شەقام بوونەتەوە.

 

-لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا لە ١٠ ژنی تەمەن ١٥-٤٩ ساڵ، نۆ ژنیان خەتەنەکراوە.

-٪٨٢ ژنانی پەرلەمانتار راپۆرتیانداوە کە جۆرێک لە توندوتیژی دەروونیان ئەزموون کردووە لە کاتی خزمەتکردن بە مەرجەکانیان.

 

لە ئاستی جیهانیدا، یەکێک لە سێ قوتابی تەمەن ١١- ١٥ساڵ لەلایەن هاوتەمەنەکانیانەوە لە قوتابخانە بەلایەنی کەمەوە جارێک ڕووبەڕووی گێچەڵ پێکردن بوونەتەوە.

 

سەرچاوە: UN Women

ت.پ