کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی: بۆمبەکان سەرەتا ئاگریان لە دڵی دایکی محەمەد بەردا

هەیبەت ئینجو، دایکی محەمەد ئینجو کەلە کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی گیانی لەدەستدا، یەکەم کەس بوو دەچێتە شوێنی کۆمەڵکوژییەکەم ئەو یەکێکە لە یەکەم ئافرەتەکان کە ڕوو لە ناوچەی قەتڵوعام دەکات، وتی: " ئێمە دوو کاتژمێر بە پێ ڕێمان بڕی تا گەشتینە شوێنی کۆمەڵکوژی منداڵەکانمان، ئەوەی لەوکاتەدا بینیم ١٠ ساڵە لە مێشکم دەرنەچووە".

هەیبەت ئینجو، دایکی محەمەد ئینجو کەلە کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی گیانی لەدەستدا، یەکەم کەس بوو دەچێتە شوێنی کۆمەڵکوژییەکەم  ئەو یەکێکە لە یەکەم ئافرەتەکان کە ڕوو لە ناوچەی قەتڵوعام دەکات، وتی: " ئێمە دوو کاتژمێر بە پێ ڕێمان بڕی تا گەشتینە شوێنی کۆمەڵکوژی منداڵەکانمان، ئەوەی لەوکاتەدا بینیم ١٠ ساڵە لە مێشکم دەرنەچووە".

 

مەدینە مەمەدئۆغڵو

شرناخ- "خانووەکەمان نزیکترین خانوو بوو لە شوێنی بۆمبارانەکەوە، کاتێک بۆمبەکان فڕێدران، زراوی دایکم چوو، باوکم زانیاری لەسەر بۆردوومانەکە هەبوو، پەیوەندی بە تەلەفۆنەکەمەوە کرد دڵخۆش بوو کاتێک زەنگی مۆبایلەکەم لێیدەدا، وایدەزانی نەڕۆشتووم، دایکم یەکەم کەس بوو بە ڕاکرد دەهات، ئەوانەی هاتنە شوێنی ڕووداوەکە هەمان دیمەنی ئێمەیان بینیی ... لەسەر خاکێک هەموومان پارچە پارچە بووین ...".

 

ئەم وشانە بەشێکی بچووکن لە چیرۆکی محەمەد ئینجوی ١٣ ساڵ، محەمەد لە کاتی بۆردوومانەکەدا بۆ هێسترەکەی دەگریا کەبە بۆمبی یەکەم کوژرابوو، ئاگادارنەبوو کە بۆمبەکانی دیکەش بەر خۆی دەکەوێت، ماڵی محەمەد وەک خۆی لە چیرۆکەکەیدا دەڵێت نزیکترین خانووی کۆمەڵکوژییەکە بوو، دەنگی ئەو بۆمبانەی هەڵدەدرا، یەکەم کەس بەر دڵی دایکی محەمەد دەکەوت.

 

"هەرگیز لەبیری ناکەم"

هەیبەت ئینجو، دایکی محەمەد ئینجو، کاتێک گوێبیستی دەنگی بۆردومانەکە دەبێت، ڕادەکاتە دەرەوە، دوو کاتژمێر ڕێگەی بەفراوی دەبڕێت تا بگاتە شوێنی کۆمەڵکوژییەکە، ١٠ ساڵە بە ئاگری بۆردوومانەکەوە دەژی، هەیبەت بە لەرزەلەرزەوە پارچەی کوڕەکەی کە تێکەڵ بە ئێسقانی هێسترەکەی بوو، کۆدەکردەوە، بەسەرهاتەکەی دەگێڕێتەوە، "خوا ئاگادارە، ئەوەی ئەو ڕۆژە ڕوویدا هیچ لەبیرم ناچێتەوە، بە دەنگی بۆردوومانەکە هەموو گوندەکە ڕایانکرد بەرەو چیاکە، من لە پێش هەموویانەوە بووم، کاتێک ئێمە گەشتین، سەربازەکانی تورکیا دەگەڕانەوە، وتیان بگەڕێنەوە هیچ نییە، ئێمە وتمان ئەچین بزانین منداڵەکانمان چیان بەسەرهاتووە".

 

هەیبەت بەردەوامی بە چیرۆکەکەی دەدات و وتی: کاتێک ئێمە گەشتین دووەم بۆمبیان هەڵدا، نەماندەزانی چی بووە، یەکێک لە بریندارەکان تەلەفۆنیان بۆ کردین وتیان "وەرن هاوکاریمان بکەن"، دوو کاتژمێر ڕێگەمان بڕی، ئەوەی بینیمان ١٠ ساڵە بیرمان ناچووەتەوە و هەرگیزی لەبیری ناکەین، سەری هەندێکیان نەمابوو، هەندێک بریندار بوون، بە جلوبەرگەکانیان دەمانناسینەوە و پارچەکانمان کۆدەکردنەوە، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن نەهات، دەسەڵات خۆی بێدەنگ کرد،  کاتێک گوندنشینەکان هاتن، فڕۆکەکان بەسەرماندا دەفڕین، ئێمە تەرمەکانمان برد بۆ گوندەکە، تا بەیانی هەندێک لە تەرمەکان لەژێر خاک و بەردەکاندا دەردەهێنران و دەبرانەوە بۆ گوند.

 

"کاتێک گوێم لە دەنگی فڕۆکە دەبێت ئەو ڕۆژەم بیردێتەوە"

ئەو دایکە باس لە ٣٤ ڕۆڵەیان دەکات کە گیانیان لەدەستدا، "دەنگی یەکەم بۆمب کە فڕێدرا هێشتا لە گوێمدایە و ناتوانم لەبیری بکەم، کاتێک فڕۆکە بە سەرماندا تێدەپەڕێت، من ئەو ڕۆژەم بیردەکەوێتەوە، دەڵێم بەو فڕۆکانە ڕۆڵەکانمانیان کۆمەڵکوژ کرد، هەموویان منداڵ بوون، کوڕەکەم ١٣ ساڵ بوو، لەو ٣٤ کەسە تەنها ٣ دانەیان هاوسەرگیری کردبوو، ئەوانیش منداڵەکانیان بەجێهێشت و ڕۆشتن".

 

هەیبەت ئینجو ئاماژەی بەوەدا لە تورکیا هیچ شتێک نییە بە ناوی دادپەروەری و وتی: ئەگەر دادپەروەری هەبوایە ئەم دڕندەییەمان نەدەبینی، ئێمە لە چاوەڕوانی دادپەروەریدا نین، دادپەروەری چییە، لە تورکیا دادپەروەری نییە! ئەگەر کەسێک بکوژم و فڕێی بدەم هیچ کەس تاوانبار نابێت و هیچ ناڵێت، کۆمەڵکوژکردنیان بەم شێوەیە بوو، دادپەروەری دەوڵەت بۆ رۆبۆسکی بێدەنگی بوو، ئەگەر ڕۆبۆسکی لەبەرچاو بووایە، لەماوەی ئەم دە ساڵەدا چەندین کۆمەڵکوژی دیکە نەدەکرا.

 

"پاش چەندین ساڵ دوو گەنجی دیکەمان بە بۆمب کوژران، ئەوان بچووک بوون، خزممان بوون، ڕێگەیان نەدا لەلای ٣٤ کەسەکەی دیکەوە بیاننێژین، ئەوان بەم شێوەیە زۆڵم و زۆرداریمان بەرامبەر دەکەن".

 

ت.پ