پانۆڕاما، تورکیا بووەتە وڵاتی ئەو کەسانەی کە بەدوای "دادپەروەری" دەگەڕێن

لە تورکیا لە هەموو شوێنێک خەڵک بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێت لە ساڵی ٢٠٢٢دا ژنان هاواری "دادپەروەری" دەکەن دەستبەرداری تێکۆشانی خۆیان نەبوون.

ساریا دەنیز

 

ناوەندی هەواڵ- لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٢دا خەڵک بە نزیکەیی لە هەموو شارێکدا بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕان، لە کۆمەڵکوژیی ژنانەوە، بۆ پێشێلکردنی مافەکانی زیندانیان، لە دیارنەمانی گوڵستان دۆکۆ، هەتا دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ هەموو کەسێک داوای "دادپەروەری" یان دەکرد، بەردەم بینای دادوەرییەکان بوونە شوێنی چالاکییەکان ئەو کۆبوونەوانەی ئەنجام دراون بێ ئەنجام بوون، بانگەشەکانی دادپەروەری پشتگوێ خران، بەڵام گەڕان بەدوای دادپەروەریدا سەرەڕای ئەو چاوانەی نەیانبینی و نەبیسترا، بەردەوام بوو.

 

زیندانەکان بوونە شوێنی مردن

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی داد لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی زیندانیان و فەرمانڕەواکان ٣٣٦ -٣١٥یە، . لە ماوەی ١٧ ساڵدا ژمارەی زیندانیان و فەرمانڕەوایان شەش ئەوەندە زیادی کردووە لەوڵاتدا هەموو بزووتنەوەیەکی ئۆپۆزسیۆن وەک "ئەندامی ڕێکخراو" دەبینرا و نووسین و هاوبەشیکردنی ئەم ڕووداوانە وەک تاوانێک دەبیندرێت، ئەشکەنجە لە زیندانەکاندا سەرەڕای هەموو لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرت و زانیاریەکان بەردەوام بوو، زیندانییە نەخۆشەکان و ئەوانەی لە سەروو یاساوە سزا دراون بۆ مردن بەجێهێڵدران، لە دە مانگی ساڵی ٢٠٢٢دا ٦٣ کەس لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە زیندانەکان بوون بە شوێنی مردن.

 

بنەماڵەکان دەستیان بە چالاکییەکە کرد

کەسوکاری زیندانیان لە ئامەد و ئیستانبوڵ و وان و ئزمیر دەستیان بە 'ئێشکگری دادپەروەری' کرد بەهۆی بێدەنگی لە بەرامبەر ئەشکەنجەدان و تێکچوونی دۆخی زیندانیان، خێزانەکان دەستیان بە چالاکی کرد، بنەماڵەی زیندانییەکان لە بارۆی ئامەد کۆبوونەوە و دەستیان بە چالاکییەکە کرد، باوکی زیندانی نەخۆش جوان بۆڵتان، حەقی بۆڵتان، خوشکی عەبدولسەلام گولەر ئینجی گولەر، هاوسەری سدیق گولەر حەسینە گولەر، دایکی ئەحمەد کۆلاکان، فەوزی کۆلاکان و کچی محەمەد ئەمین ئۆزجان، سەلما ئۆزجان، دەستیان بە ئێشکگری دادپەروەری کرد پاش ماوەیەک کچی عەبدولحەلیم کرتای و هەردەم مەروانی و خوشکی زیندانییەکە بە ناوی حەمدووسەنا ئادا، ڕەشەت ئادا بەشداری چالاکییان کرد.

 

ئێشکگرییەکە لە بارۆی ئامەد دەستیپێکرد، هەفتەی سێ ڕۆژ لەبەردەم دادگای ئامەدو پەیمانگای پزیشکی دادوەری و بەردەم زیندانی جۆری دی بەڕێوەدەچێت بنەماڵەکە بە چالاکییەکەیان سەرنج دەخەنەسەر پرسی هەموو زیندانییان.

 

دووجار چوونە ئەنقەرە

بنەماڵەی زیندانیان ڕۆژی ٥ی کانوونی دووەم چوونە پەرلەمان و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوە، لەکاتی کۆبوونەوەکانیاندا بنەماڵەکان ئەو فایلانەیان داوەتە کەسانی پەیوەندیدار کەئامادەیان کردبوو و داوایانکرد کارێک بکرێت بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە، لە  ٢ی تشرینی یەکەم، خێزانەکان جارێکی تر چوونە ئەنقەرە بۆ چاوپێکەوتن  لەگەڵ پارتی سەعادەت "SP" لەگەڵ پارتی دیموکراتی و ئەتلیم "DEVA" لەگەڵ حزبی ئایندە و یەکێتی دیسپلینەکانی تورکیا "TTBB" کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی زیندانییە نەخۆشەکان و ئەوانەی لە سەروو یاساوە سزا دراون، کە سزاکەیان کۆتایی پێهاتووە ئازادبکرێن، بۆ جاری دووەم ڕوویان لە ئەنقەرە کرد و داوایان لە کەسە پەیوەندیدارەکان و شوێنە پەیوەندیدارەکان کرد.

 

لە ئیستانبوڵ چالاکی کۆتایی ئەنجام درا

هەموو هەفتەیەک لە دادگای ئیستانبوڵ لە چاغڵەیان بنەماڵەی زیندانییەکان داوایان لە دەسەڵاتداران کرد بەڵام سوکایەتییان پیکراو کەلەپچە کران و دەستبەسەرکران، بنەماڵەکان چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا دوایین چالاکیان ئەنجامدا لەو چالاکییەدا پۆلیس هێرشی کردە سەریان و دەستبەسەری کردن، ئەو ژنانەی کە ئەو کارەیان ڕێکخستووە بۆ ئەوەی کەسوکارەکانیان بە سەلامەتی لە زیندان بێنەدەرەوە، هەموو جارێک سوکایەتیان پێ دەکرێت و بەهێرشەکان ویستیان واز لەچالاکی و داواکارییەکانیان بهێنن.

 

بۆ دەنیز پۆیراز

لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٢دا کەسوکاری زیندانییە نەخۆشەکان و ئەوانەی لە سەروو یاساوە سزا دراون دەستیان بە ئێشکگری دادپەروەری کرد، ئەو خێزانانەی لەبەردەم بارۆی ئزمیر کۆبوونەوە رایدەگەیەنن کە تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەبێ بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان، دایکی دەنیز پۆیراز کە لە هێرشیکدا لەبینای هەدەپە لە ئزمیر کوژرا، فەهیمە پۆیراز شوێنی خۆی لەنێو ئەو کەسانەدا گرت کە دەستیان کرد بە ئێشکگری بۆ دادپەروەری، فەهیمە پۆیراز دەیەوێت ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لە کۆمەڵکوژییەکەی کچەکەی دادگایی بکرێن و سزا بدرێن.

 

ماوەی ٢١ مانگە هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەدەست نەگەیشتووە

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ساڵانێکە لە زیندانی جۆری ئیمراڵی ئێف لەژێر گۆشەگیرییەکی سەختدایە لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ەوە چاوپێکەوتنی لەگەڵ پارێزەران قەدەغەکرا، هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕاگیراوە و بەم دواییانە لە ٢٥ی  ئاداری ٢٠٢١دا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ براکەی کردووە، ماوەی ٢١ مانگە هیچ زانیاریەک بەدەست نەگەیشتووە، بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری، لە تورکیا و نزیکەی هەموو وڵاتانی جیهان چالاکی ئەنجام دەدرێت  دژی گۆشەگیری، ئەو ژنانەی ڕژانە سەر شەقامەکان ڕووبەڕووی دەستگیرکردن بوونەوە، بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٢ ژنان بە چالاکی و لێدوان داوای هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد بە تایبەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (TJA) ڕێپێوان و هەڵمەتێکی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکرد.

 

هاوارکردن کە هەرگیز ناوەستێت

لە پرسوسی ڕەحا ئەو هاوارەی کە هەرگیز نەوەستا هەموو ڕۆژانی ساڵ لە تورکیا دەنگی دایەوە، ئەو دەنگەی کە نابیستیش بیستی، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بینرا لە پرسوس هێرشی سەر بنەماڵەی شەنیاشار لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بووە ڕۆژەڤ، . بنەماڵەکە لە دژی زوڵم بێدەنگ نەبوون ئامینە شەنیاشار کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لەلایەن کەسوکار و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ڕەحای ئاکەپەوە ئیبراهیم حەلیل یڵدز، کوژران، لەگەڵ فەریت شەنیاشاری کوڕی، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١دا لەبەردەم دادگای ڕەحا دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کرد. چالاکییەکەیان لە ساڵی ٢٠٢٢دا سەرەڕای ساردی زستان و پلەی گەرمای هاوین بەردەوام بوو.

 

کتێبی بەرخۆدان نووسراو فیلمی دێکۆمێنتاری بەرهەمهات

کەسوکارو بەرگریکارانی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یڵدز، هەڵیانکوتایە سەر دوکانی خێزانی شەنیاشار و هێرشیان کردە سەریان لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، ئەو بریندارانەی کە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، لەوێشەوە هێرشیان کراوەتە سەر، کاتێک باوکیان حاجی ئەسوەت شەنیاشار چووە نەخۆشخانە بۆ بینینی منداڵە بریندارەکانی جەلال و عادل شەنیاشار، لەبەردەم ئامینە شەنیاشاری هاوژینیدا کوژرا، لەو ڕۆژەوە ئامینە شەنیاشار بۆ دادپەروەری لەسەر پێیە، کتێبی ئەم بەرخۆدانە نووسراوە، فیلمی دێکۆمێنتاری بەرهەمهات، ئامینە شەنیاشار بۆ فادیلی کوڕیی کە دەستگیرکرا و هاوژینکەی و دوو کوڕەکەی کە کوژران دەستیکرد بە ئێشکگری دادپەروەری، دەربارەی ئەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراو، دۆسیەیان لەسەر کرایەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک ئەو بۆ دادپەروەری دەستی لە ئیشکگرییەکە بەرنەدا.

 

گوڵستان دۆکو لە کوێیە؟

خوێندکاری زانکۆ گوڵستان دۆکۆ لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بێسەروشوێن بووە و هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە یەکێک لە شوێنەکانی چاودێری دادپەروەری دێرسیم بوو، بنەماڵەی دۆکۆ لەبەردەم دادگای دێرسیم دەستیان بە دانیشتن کرد و داوای دادپەروەرییان کرد. بە پانکارتەکان، پرسیان گولیستان دۆکو لە کوێیە؟، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە، دایک و باوک و خوشکی گوڵستان چوونە ئەنقەرە بەمەبەستی داواکردنی دیداری لەگەڵ وەزیری داد دەستگیرکران، لە ئەنجومەن چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە و هێشتا پرسیار دەکەن، "گوڵستان دۆکو لەکوێیە؟".

 

بۆ زیندانیانی گەزییە

موجەلا یاپیجی و جن ئاتالای و تەیفوون کەهرەمان لە دۆسیەی گەزییە دەستگیرکران، دوابەدوای ئەم بڕیارە، یەکێتی تەلارسازان و ئەندازیاران "TMMOB" دەستیان کرد بە چاودێرییەکی دادوەری بۆ زیندانیانی کەیسی گەزییە،  لە هەر بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە کراوە کە پرۆسەیەکی ناڕەوا و دادپەروەرانە لە تورکیا بە دەستی دادوەری هەیە و هەموو ڕۆژێک زوڵم لە زیادبووندایە، ٢٥٠ ڕۆژ بەسەر چالاکی دادپەروەری تێپەڕبووە.

 

ڕووداوی شەمەندەفەر لە چۆرلوو

ڕۆژی ٨ی تەمووزی ٢٠١٨ شەمەندەفەرێک کە لە هەڵکەلیەوە بەرەو ئووزونکۆپەرۆی ئەدیرنە ڕۆیشتبوو، لە گوندی ساریلار لە ناوچەی چۆرلۆیای تەکیرداغ کەوتە خوارەوە، لەڕووداوەکەدا ٢٥ کەس کە ٧یان منداڵ بوون گیانیان لەدەستداو زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش برینداربوون، چوار ساڵ بەسەر ڕووداوەکەدا تێپەڕیوە، ئەوانەی بریندار بوون کە کەسوکارەکانیان لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، تا ئێستا لە پێناو دادپەروەریدا تێدەکۆشن و چاوەڕێی دادگایی و سزادانی ئەو بەرپرسانە دەکەن.

 

کەسوکاری بێسەروشوێنان هەموو هەفتەیەک بەردەوامن لە چالاکییەکەیان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئامەد و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان، هەفتانە لە ئامەد چالاکی بە ناوی "با بێسەروشوێنەکان بدۆزرێنەوە، ئەو بکەرانە دادگایی بکرێن" ڕێکدەخەن و داوای دادپەروەری دەکەن، ساڵانێکە لەبەردەم مۆنۆمێنتی مافی ژیان لە پارکی کۆسۆیۆلۆ لێدوان دەدەن و باسی ئەزموونی خزمە ونبووەکانیان دەکەن، خێزانەکان داوا لە وەزیری داد دەکەن، فایلە لەبیرکراوەکانی ناو ڕەفەکان بکرێنەوە و سیاسەتی ناتەواویی کۆتایی پێبێت.

 

دایکانی شەممە

دایکانی شەممە کاتێک دەڵێن "ئێمە بەدوای منداڵەکانماندا دەگەڕێین بۆ منداڵ و هاوژینەکانمان کە کوژراون، بە هاوارکردن لە ناخماندا چاودێری دادپەروەری دەکەین"، دەیانەوێت دەنگی ئەوان ببیسترێت، کار لەسەر میکانیزمە پەیوەندیدارەکان بکەن و دادپەروەری مسۆگەر بکەن، ئەم بەرخۆدانە چەندین ساڵە بەردەوامە، دایکانی شەممە هەموو هەفتەیەک ئەزموونی کەسێکی ونبوو دەڵێن و دەیانەوێت گۆڕەپانی گەلاتەسەرای کە بۆ ئەوان قەدەغە کراوە، بکرێتەوە.

 

کۆمەڵکوژی پرسوس و ئەنقەرە

بۆ ئەو ٣٣ کەسەی کە لە پرسوس کۆمەڵکوژکران، خێزانەکان هێشتا چاوەڕێی دادپەروەرین بۆ ئەوانەی کە کوژراون، بنەماڵەکە بە داوای "دادپەروەری بۆ پرسوس، دادپەروەری بۆ هەمووان" داوا لە دەسەڵاتداران دەکەن، لە ئەنقەرە چالاکییەکی بۆنبی دژی گردبونەوەیەک کە لە  ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا  بەڕێوەچوو، ئەنجامدرا، زۆرکەس گیانیان لەدەستدا، فەرامۆشکردن و چەندین خاڵ کە ڕێگرییان لە کۆمەڵکوژییەکە کردبوو دەرکەوتن، خێزان و پارێزەران داوایان کرد کە هەموو خاڵە تاریکەکان ئاشکرا بکرێن و وتیان "داواکردنی دادپەروەری" ڕاناگرن.

ئازادی بۆ شەبنەم کۆرور فینجانچی

لە شاری ئامەد یەکێتی پزیشکانی تورکیا "TTB" ئێشکگری دادپەروەری بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندیی "TTB" شەبنەم کۆرور فینجانچی دەستپێکرد، ئێشکگرییەکە چووە ناو هەفتەی چوارەوە. ژووری پزیشکانی ئامەد دەیەوێت شەبنەم کۆرور فینجانچی ئازاد بکات، کە داوای لێکۆڵینەوەی کردبوو لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە.

 

دادپەروەری بۆ ئاکبەلەن

لەم پڕۆسەیە بێ متمانەیی بە دەزگای دادوەری قەیرانەکانی بواری مافی مرۆڤ و دادپەروەری قووڵتر بووەتەوە، دەنگی دادپەروەری لە هەموو شوێنێکەوە بەرز دەبێتەوە یەکێک لەو شوێنانە ناحیەی میلاسا موغلایە، لە دژی ووزەی YK  ، کە هەوڵی فراوانکردنی کێڵگەی خەڵوز دەدات لە ناوچەی ئیکیزکۆ، لە دارستانی ئاکبەلەن، پاسەوانانی ژیان دارەکان دەپارێزن، بە دروشمی "دادپەروەری بۆ ئاکبەلەن" لە مەیدانی میلاس چالاکی ڕێکدەخەن.

 

پنار گولتەکین

لە تورکیا کار لە دژی زیادبوونی کوشتنی ژنان و سیاسەتی ناتەواویی بۆ بکوژان دەکرێت، ژنان لە هەموو حاڵەتێکدا بۆ ئەو ژنانەی نەپارێزراون داوای دادپەروەرییان دەکرد، یەکێک لەو دۆزانە پنار گوڵتەکین بوو، بۆ جەمال ئاڤچی، کە لە موغڵا پنار گوڵتەکینی بە ئەشکەنجە کوشت، "هەڕەشەی ناڕەوا" ٢٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپیندرا، . ژنان لە چەندین شار چالاکیان ئەنجامدا و ئێشکگری دادوەریان لە موغڵا ڕێکخست.

 

ئێشکگری پارێزەران

پارێزەران بەردەوامن لە ئێشکگری دادپەروەری لە چەند فەرمانگەیەکی دادی تورک بە دروشمی "دادپەروەری بۆ هەمووان"، لە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسانەوە بۆ ئەو کرێکارانەی لە بارتین گیانیان لەدەستداوە و چەندین کێشەی دیکە، پارێزەران لێدوانیان دا، لەهەمان کاتدا پارێزەرانیش بوونە داواکاری دادپەروەری.