سەرچاوە ئاوییەکانی هەڵەبجە و هەورامان بوژاونەتەوە
بەهۆی بوونی باران و بەفری زۆر لە مانگەکانی بەفرانبار و ڕێبەندان، سەرچاوە ئاوییەکانی سنوری هەڵەبجە و هەورامان بوژاونەتەوە و شارەزایانیش دەڵێن ئەمساڵ ڕووبەڕووی کێشەی کەم ئاوی و وشکەساڵی نابینەوە.
میهرەبان سەلام کاکەیی
هەڵەبجە- زستانی ئەمساڵ گەرچی دواکەوت بەڵام شپۆلێکی بەفر و بارانی زۆری لەگەڵ خۆیدا هێنا، هەردوو مانگی بەفرانبار و ڕێبەندان لە ناوەکەیانەوە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستانیان سپی پۆش کرد، بەو هۆیەوە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، سەرچاوە ئاوییەکان بوژاونەتەوە و هاوڵاتیان خۆشحاڵن پێی.
هەریەک لە سەرچاوە ئاوییەکانی هه‌ڵه‌بجه، هه‌ورامان و خورماڵ بەهۆی باران و بەفرەوە بوژاونەتەوە وەک سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ڕیشێن، سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم و كانی گه‌نجان له خورماڵ.
شاره‌زایانی بواری كه‌شوهه‌وا باس لهوەدهكهن كه ئه‌مساڵ ساڵێكی باراناوییە و سه‌خت ده‌بێت، پشتیوان ابراهیم، شاره‌زا له بواری كه‌شوهه‌وا له لێدوانێكیدا بۆ نوژنها وتی: سەرما، بەستن، بەفر و خێرایی با ئه‌مساڵ به‌هۆی گۆڕانی کەشوهەوا زياتر دەبێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاوی ژێر زەوی دەبێت، ئێستا كانی و كانیاوه‌كان ژیاونه‌ته‌وه، بەڵگهشمان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كانیه‌كان ئاوییان ڕوون و له‌به‌ر ڕۆشتووه بۆیه مایه‌ی دڵخۆشییه.
بەفر لە چیاکان و بەشێک لە شار‌و شارۆچکەکان باریوە، بەپێی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانیش شاپۆلێكی دیکەی بەفر بارین لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕوو لە هەرێم دەکات، دوێنێش نزمترین پلەی گەرمی لە پێنجوێن تۆمارکرا، کە ٢٤ پلە ژێر سفر (٢٤-) بوو، زۆرینەی ناوچەکانی دیکەش پلەکانی گەرمی لەژێر سفرەوە بووە.
ت.پ