پێنجوێن، ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان
لە هەفتەی ڕابردودا زیاتر لە یەک مەتر بەفر لە پێنجوێن باریوەو پلەی گەرما بە شێوەیەک دابەزیوە بەشەو دەگاتە -٢٨پلەی سیلیزی.
میهرەبان سەلام کاکەیی
پێنجوێن- ئێره پێنجوێنه، ساردترین ناوچه له هه‌رێمی كوردستان وعێراق، پله‌ی گه‌رمی ئه‌مڕۆ ٠-١٤ لە ڕۆژداو به‌شه‌و ده‌گاته -٢٨ سه‌رجه‌م شه‌قام و دوكان ماڵه‌كان به داخراوی ماونه‌ته‌وه.
به‌هۆی به‌ستن و سه‌رمایه‌كی زۆره‌وه هاوڵاتیانی پێنجوێن ناتوانن لە ماڵەکانیان بێنە ده‌ره‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نه‌بوونی سوته‌مه‌نی و خزمه‌تگوزاری به‌ربه‌ستی بۆ هاوڵاتیان دروست كردوه.
به‌قسه‌ی خاوه‌ن دوكانه‌كان له‌سه‌ره‌تای بارینی به‌فره‌وه كاره‌بای نیشتمانی كه‌می كردوه‌و ئه‌مساڵ ته‌نها یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیان وه‌رگرتوه‌و ته‌نانه‌ت غازی ماڵانیشیان به‌ستویه‌تی.
پێنجوێن ماوه‌ی چوار ڕۆژه به‌فری لێنه‌باریوه به‌ڵام كه سه‌یری دیمه‌نه‌كان ده‌كه‌یت هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت تازه به‌فر له‌و جێگه‌یه باریوه، له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ڕۆژه‌دا زیاتر كه یه‌ك مه‌تر به‌فر باریوه‌و به شاهیدی دانیشتوانه‌كه‌ی له بیست ساڵی ڕابردودا به‌فرو سه‌رمای به‌مشێوه‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.