بنەماڵەی شەنیاشار کە ماوەی ٣٤٦ ڕۆژە لەبەردەم دادگای ڕحا ئێشکگری دەکەن دەڵێن: "ئێمە پرسیار لە دەسەڵاتداران دەکەین؟ ماوەی ٣٤٦ ڕۆژە لەبەردەم دادگاداین، بۆ ئەوەی یاسا جێبەجێ بکرێت، تا چەند بمێنینەوە؟".
ڕحا
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی ٣٤٦ ڕۆژە بەردەوامە.
بنەماڵەی شەنیاشار لە پەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیانەوە نووسیان: "ئێمە پرسیار لە دەسەڵاتداران دەکەین؟ ماوەی ٣٤٦ ڕۆژە لەبەردەم دادگاداین بۆ جێبەجێکردنی یاسا، تا چەند بمێنینەوە؟ داواکاری گشتی ڕحا @yenicerionder باوەڕی بە هەندێک کەس هەیە و تاوان ئەنجام دەدات ئەوانەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن دەبێت دادگایی بکرێن".




