"بە هاوکاری تەڤگەری ژنانی گەنج خەونەکانم بەدیهێنا"

سارا جومعە کە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا تووشی ڕووداوێک بووە و بە دارشەق دەڕوات، ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕێگەی تەڤگەری ژنانی گەنجەوە فێری دوورین بووە و توانیویەتی دوای پەروەردە خەونەکانی بەدیبهێنێت.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر- چیرۆکی سارا جومعە، کە لەگەڵ دایکیدا لە گوندی عەن ئەلعەبید لە شارۆچکەی قبور قەرەجینە لە شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ دایکیدا دەژی، بەهۆی ڕووداوێکی پڕ لە ئازارەوە لە منداڵیدا، ژیانی سارا گۆڕا بۆ ململانێیەک کە لە تەمەنی ١٣ ساڵییەوە دەستی پێکرد، ئێستا تەمەنی ٢٨ ساڵە.

 

سارا هەم دروومان دەکات و هەم فرۆشیارە، دوای ئەوەی دەستی بە چنین کرد، بڕێک پارەی کۆکردەوەو ژوورێکی بچووکی ناو ماڵەکەی گۆڕی بۆ فرۆشگایەک کە پێداویستییەکانی ماڵ و منداڵان دەفرۆشێت، وەک خۆراک و جلوبەرگ.

 

پێش ئەوەی قسە و پەیام و ئەزموونی سارا بۆ خوێنەران بگێڕینەوە، پێویستە هەموو ژنێک بزانێت چۆن چیرۆکی ژیانی خۆی بنووسێت و پاڵەوانی ئەو چیرۆکە بێت، هەرگیز ڕۆڵی قوربانییەک بۆ خۆی قبوڵ نەکات، سارا کە دەبێتە قوربانی داب و نەریتی کۆمەڵایەتی، بەڵام دەزانێت چۆن ڕێگایەک بۆ خۆی هەڵبژێرێت.

 

"دەمویست وەک براکانم بچمە قوتابخانە"

سارا جومعە لە سەرەتادا باسی ئەو ڕووداوەی بۆ کردین کە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا تووشی بووە و ئەوەش بووە هۆی گۆڕانی ژیانی و وتی: من زۆر حەزم لە خوێندن و قوتابخانە بوو، هەوڵمدا خێزانەکەم قایل بکەم وەک براکانم بچمە قوتابخانە، بەڵام نەیانهێشت، بۆ ئەوەی لە کێڵگەکاندا کاریان بۆ بکەم، نەیانهێشت خەونی چوونم بۆ قوتابخانە بەدی بهێنم، لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا، کاتێک بەردی ڕەشم هەڵگرتبوو، بارهەڵگرێک لە ڕێگای گەڕانەوەدا لێیدام و قاچم لە ژێریدا مایەوە، لێرەوە بۆ شام و حەلەب، دوو مانگ چووین و بەدوای پزیشکدا گەڕاین بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، دواجار قاچی ڕاستمیان بڕییەوە.

 

"من حەزم دەکرد وەک هەموو کەسێک بە پێ بڕۆم و یاری بکەم و هەڵپەڕم"

سارا جومحە ئاماژەی بەوەدا،بە پرۆسەیەکی سەختدا تێپەڕیوە و منداڵییەکەی جیاواز بووە لە منداڵی و گەنجی دەوروبەری و وتی: پرۆسەیەکی زۆر سەخت بوو، پاڵپشتی دەروونیم لەلایەن کۆمەڵگەکەمەوە وەرنەگرت، بە پێچەوانەوە، هەمیشە هەستم بە کەمتر دەکرد، حەزم دەکرد وەک هەموو کەسێک بەپێ بڕۆم و یاری بکەم و هەڵپەڕم، جارێک قاچێکی دەستکردم دروستکرد، زیاتر لە ٦ مانگ پێی ڕۆیشتم بەبێ ئەوەی پێویستم بە دارشەق بێت، بە وتەی پزیشکەکان نابێت زۆر قاچم ماندوو بکەم، بەڵام دڵخۆش بووم، پاشان چوومە سەر کارەکەم، پێشتر دەچوومە بیابیان و پەمووم کۆدەکردەوە بەهۆیەوە قاچم زیانی پێگەیشت و ناچار بووم جارێکی تر قاچێکی دەستکردم دروستکرد، ئێستا بە دارشەق دەڕۆم لە داهاتوویەکی نزیکدا جارێکی تر دەچمە لای ڕێکخراوی تەندروستی بۆ ئەوەی قاچێکی نوێ دروست بکەم، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەنم، ئێستا ئازاری بڕبڕەی پشتم دەدات.

 

سارا بە هاوکاری ژنانی گەنج خەونی دوورینی خۆی کردە ڕاستی

سارا جومعە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمجارەیان بەپێی بۆچوونی براکان و کۆمەڵگاکە بڕیارەکەی بۆ چارەنووسی خۆی نەداوە، بەڵکو کردوویەتی بە هی خۆی، و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بێگومان هیچ مرۆڤێک لەم ژیانەدا بێ خەون و ئارەزوو نییە، هەر بۆیە دوای خوێندن دەمەوێت دوورین بکەم، حەزم دەکرد ببمە بەرگدروو، بەڵام براکانم ڕەتیان کردمەوە، دوای هەوڵدان، خۆم کردم، چونکە ئەگەر نەیکەم کەس هیچم بۆ ناکات، بەشداریم لە دانیشتنی چنین کرد کە تەڤگەری ژنانی گەنج لە شار بۆ ماوەی چوار مانگ چوار ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردبوو، سەرەڕای ئەوەی نەمدەزانی بخوێنمەوە و بنووسم، سەرکەوتوو بووم، بۆ من قورس نییە، چونکە حەزم لێیە و ئێستا خەریکی دوورینم.

 

"پێیوستە هەموو ژنێک خاوەن پیشە بێت"

سارا جومحە ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەو دۆخەی کە ناوچەکە تێیدایە و بارودۆخەکە هەر ساتێک دەگۆڕێت، ئامانجێکی گەورەی نییە، هەروەها جەختی لەسەر قسەکانی کردەوەو وتی: خەڵک ناتوانێت داهاتووی خۆی دیاری بکات، چونکە دۆخەکە سات بە سات دەگۆڕێت، بەڵام ژنان بەهێزن ئەوە تاکە هۆکارێکە کە دەتوانیت جارێکی تر بوەستیتەوە، پێویستە هەموو ژنێک خاوەن پیشە بێت.

 

"هەموو ژنێک خاوەن چیرۆکێکە، دەبێت چیرۆکەکانمان بە باشی بنووسین"

سارا جومعەلە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دارشەق بۆ ماوەی ١٥ ساڵە دوو هاوڕێی منن ، ماوەیەک پێش ئێستا لە قامیشلۆ تووشی ڕووداوێک بووم، مانگ و نیوێک لەسەر زەوی بووم، چونکە چوار ئێسکی پشتم شکا. لەو کاتەدا لە دڵی خۆمدا وتم هەردوو قاچم نییە، بەڵام لەسەر پشتم دوای مانگ و نیوێک، جارێکی تر هەستامەوە لەو ساتەدا کە هەستامەوە، دارشەقەکانم لە باوەش گرت و ماچم کرد، بەڵام من دەتوانم بەم دارانە هەڵبپەڕم و هەموو دەوروبەرم سەرسامن بە هەڵپەڕینم، دەبێت باوەڕت هەبێت مەترسە لە کەوتن، لەسەر پێی خۆت بە، هەموو ژنێک چیرۆکێکی هەیە و پێویستە بە باشی بینووسێت.