کارگەی گازی سوید دەرفەتێکە بۆ ئەندازیارانی ژن

نەریمان ئەحمەد ئەندازیاری پتڕۆکیمیاوی و هەروەها کارمەندی بەشی کۆنتڕۆڵی کارگەی گازی سویدی ڕایگەیاند کە ژنان بەشێوەیەکی چالاک لە هەموو بەشەکانی کارگەکەدا بەشدارن.

عەبیر موحەمەد

 

قامیشلۆ- لە چوارچێوەی کارو خەباتی کارگەی گازی سوید لە شاری ڕمێلانی قامیشلۆ لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە پێویستی گازی هەرێمەکە پێکدەهێنێت، ئەندازیاری پتڕۆکیمیایی نەریمان ئەحمەد کە لە بەشی کۆنتڕۆڵی کارگەی گازی سوید کاردەکات قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

کەی کارگەی گازی سوید دامەزرا، ئامانج و گرنگی چییە؟

کار لەسەر دروستکردنی کارگەی گازی سوید لە ساڵی ١٩٨٣ دەستیپێکرد و لە ساڵی ١٩٨٥ کۆتایی هات ئامانج ئەوەیە کە خزمەتگوزاری گازی خۆماڵی لە کەلوپەلی نەوت لە ڕیمێلان پارێزراو بێت، واتە خراپ بەکارهێنانی ئەو بڕە گازەی کە لەسەر مەشخەڵ دەسوتێت و دەیگۆڕێت بە گازی ماڵ و گازی پاک ڕۆژانە ٥٠٠ هەزار مەتر سێجا گازی پاک دابین دەکات بۆ کارپێکردنی تۆربینە کارەباییەکانی سەر بە کارگەی نەوتی ڕمێلان، کارگەکە لەپێنج بەش پێکدێت و ژنانیش لە هەموو بەشەکاندا کاردەکەن.

 

کۆنتڕۆڵی گشتی کارگەی گازی سویدی

نەریمان ئەحمەد ڕایگەیاند کە لە هەستیارترین بەشی کۆنتڕۆڵی گشتی کارگەکەدا کاردەکات و بەم شێوەیە دەستی بەقسەکانی کرد: "من لە ژووری کۆنترۆڵی گشتی کارگەکە کار دەکەم ئەو گازەی کە دەچێتە ناو کارگەی غازی سویدەوە بە ٧ جۆر دابەش دەکرێت جۆرێک لە گازی وزە دروست دەکات و دووەم جۆری گازی ئێل پی جی کە لە ناو ماڵەکاندا بەکاردێت بەرهەم دەهێنرێت هەروەها هەندێک جۆری تر هەن کە بۆ شتی تر بەکار دەهێندرێن، لەم بەشەی کە ئێمە کاری تێدا دەکەین زۆر هەستیارە کە ئەو کەسەی لێرە کار دەکات پێویستە هەمیشە هۆشیار بێت و وریا بێت، وەک کێشەیەکی نائاسایی ڕەنگە لە چ ساتێکدا سەرهەڵ بدات، لەسەر ئەم بنەمایە، ئەو کێشانەی دروست دەبن لەم ژورەوە چارەسەر دەبن".

 

"بە گەیشتنی شۆڕش ژنان بۆ یەکەم جار شوێنی خۆیان لە کارگەی گازدا گرتەوە"

نەریمان ئەحمەد تیشکی خستە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا کە کاریگەری هەبوو لەسەر هەموو سیستمەکانی کارکردن و بۆ یەکەم جار ژنان لەو کارگەیەدا کاریان کرد و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا، لە سەردەمی ڕژێمی سوریادا، هیچ ژنێک نەیتوانی لە کارگەی گازدا کار بکات بۆ یەکەم جار ژنان بە گەیشتنی بەڕێوبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری لەو بەشانە کاریان کردووە، بە دڵنیاییەوە تیمی ١٥ ژن لە زانکۆی ڕۆژئاوا دەرچوون،  سەرەتا ئێمە زەحمەتیمان هەبوو، چونکە بۆ یەکەم جار ژنان لە شوێنێکی وەهادا لەنێو ژمارەیەکی زۆر لە پیاواندا جێگەی خۆیان گرتەوە، کێشە دروست بوو چونکە پیاوان ڕەتیان کردەوە ئێمە قبوڵ بکەن و بە چاوێکی بچووکەوە سەیریان کردین، پاشان بەتێپەڕبوونی کات ژنان توانیان بەئەرک و ئیشی خۆیان بیسەلمێنن کەدەتوانن ئەو کارگەیە سەربخەن ئیتر قبوڵکردن هەبوو، نەک تەنها ژنان لە بەشی کۆنترۆڵدا جێگەی خۆیان دەگرنەوە بەڵکو لە بەشی بەڕێوەبردن و تاقیگەش کار دەکەن".

 

"کارگەی گاز شوێنێکی هەستیارە، کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی هەیە"

نەریمان ئەحمەد، وتیشی: "جگە لەوەی کە کار بۆ چارەسەر کردنی پێداویستییەکانی خەڵک دەکرێت، کێشە و مەترسی هەیە کە هەمووان نابینن، هەندێک ماددە یان ئامێر هەندێک جار کەم دەکرێنەوە و زەحمەتە بدۆزرێنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش چەند ڕۆژێکیش کارگەکە ڕاگیراوە، یان بە کەمترین دەرفەت کار دەکەین، مەبەستم لە هەوڵدانە بۆ دانانی پلانی جێگرەوەی تر، هاوکات کارگەی گاز شوێنێکی زۆر هەستیارە و هەموو ئەو جۆرە گازانە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی هەیە کە بە گازی ئێچ ئۆ ئێس ناسراوە و بەو هۆیەشەوە کرێکارەکان کە لێرە کار دەکەن زۆرجار بە گرانی نەخۆش دەکەون".

 

نەریمان ئەحمەد لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "بۆ پاراستن و پاراستنی کرێکاران لێرە پێویستە ئاسایشی پیشەسازی دابین بکرێت، ئەو جۆرە کارگانە پێویستیان بە چەندین ئامڕازی پاراستن هەیە، هەرچەندە دەرفەتی ئەوەمان نییە وەک کارگەی جیهانی بەکاریان بهێنین و دەگمەنن".