ئامینە کارا، ژیانێک پڕ لە تێکۆشان و بەرخۆدان

هێلین کارا، برازای ئەڤین گۆیی کە یەکێکە لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنانی کورد و لە پاریس کۆمەڵکوژ کرا، باسی لە خەباتەکەی کرد و وتی: ئەڤین گۆیی "ئامینە کارا" بۆ گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتیش خزمەتی گەورەی کردووە.

بەرژین کارا

 

مەخمور- ئەڤین گۆیی (ئامینە کارا)، یەکێک لە پێشەنگانی بزووتنەوەی ژنانی کورد، لە شوێنی بەشداربوونی بە تێکۆشانەوە، لە قلابان هەتا شاخ و ڕۆژئاوا و ئەوروپا پێشەنگایەتی کردووە، یەکێک بوو لە نموونەی ژنانی کورد و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای ١٠ ساڵ لە کۆمەڵکوژی پاریس و شەهیدکردنی ساکینە جانسز و هاوڕێیانی، دووەمین پیلانگێڕی لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس بەڕێوەچوو و پێشەنگی ژنان ئامینە کارا کرایە ئامانج.

 

ئامینە کارا، ناسراو بە ئەڤین گۆیی لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی هیلال لە شارۆچکەی شرناخ لەدایکبووە، ئەو گەواهیدەری هەنگاوی ١٥ی ئاب بوو کە بە پێشەنگایەتیی فەرماندە مەحسووم کۆرکماز (عەگید) کە وەک هەموو گەنجێکی کورد کاریگەری زۆری لەسەر هەبوو و لەو کاتەدا دەستی بە تێکۆشان کرد.

 

ئەڤین لە تەمەنی منداڵیدا دڕندەیی و داگیرکاری دەوڵەتی تورکی بینی و لە تەمەنێکی بچووکدا شاهیدی ئەوە بوو کە دەوڵەتی تورک چۆن بە بێویژدانی گوندەکانی سوتاند و گەلی کوردی ئەشکەنجەدا، بە بینینی ئەو ڕاستییەی کە گەلی کورد و ژنانی تێدا دەژین، لە ساڵی ١٩٨٨دا بڕیار دەدات بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەی بکات و بچێتە چیاکانی کوردستان.

 

هێلین کارا، برازای ئامینە کارا لە سەرەتای قسەکانیدا دووەمین کۆمەڵکوژی پاریسی شەرمەزار کرد و هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییە دەربڕی: "لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ دووەمین کۆمەڵکوژی لە پاریس بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و ترسنۆکانە و نائەخلاقی بەڕێوەچوو، بەو هۆیەوە هەم وەک گەلی کورد و هەم وەک بنەماڵەش ئەم ڕووداوە بۆ ئێمە زۆر سەخت بوو، شەهیدکردن زۆر گران بوو، دەزانین کە دەوڵەتی تورک ساڵانێکە دوژمنی ئێمەیە و هیچ ڕەوشتێکی نییە لەو شێوازانەی کە بۆ لەناوبردنی گەلی کورد بەکاری دەهێنێت و هیچ پێوەرێک ناناسێت،نهەموو ڕێگە قەدەغەکراوەکان و نامرۆڤانە بەکاردێنێت ئەمەش یەکێک بوو لەوان، ئازارێکی گەورەی لێکەوتەوە و هەڵوێستی مەزنی لەگەڵ خۆیدا دەرخست ئێمە وەک گەلی کورد شانازی بەوە دەکەین".

 

"هەڵوێستی گەلی کورد بەرامبەر بەو کۆمەڵکوژییە زۆر بەنرخە"

ئەڤین گۆیی ئازادی گەلی کورد لە ئازادی ژناندا دەبینی، بۆیە ماوەی ٣٤ ساڵ لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە هەموو گوند و چیاکانی بۆتان و زاگرۆس، لە چیاکانی هەرکۆلی باکوری کوردستانەوە تا ڕەقە و لەوێشەوە تا شەنگال خەبات و تێکۆشانی کرد، ئەڤین گۆیی لە پەرەسەندنی شۆڕشی ڕۆژئاوادا تێکۆشان و بەشدارییەکی زۆری هەبوو لەگەڵ شەڕڤاناندا لە دژی داعش شەڕی کرد و لە تێکشکاندنی داعشدا ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی بینی نەک تەنها بۆ گەلی کورد بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتیش خزمەتێکی گەورەی کرد، لە دژی دڕندەیی و دواکەوتوویی داعش لەسەر بنەمای هێڵی ئازادی ژنان شەڕی کرد و پراکتیزەیەکی سەرکەوتووی خستەڕوو ئەو لە کاتی شەڕی دژی چەتەکانی داعش بریندار بوو و بۆ چارەسەر چووەتە فەرەنسا.

 

هێلین کارا باسی لە تێکۆشانی ئەڤین گۆیی پورەکەی کرد و وتی: "ئەگەر باس لە تێکۆشانی شەهید ئەڤین بکەین، بەڕاستی تەمەنێکی پڕ لە تێکۆشان و بەرخۆدان بوو لەم ڕووەشەوە جێگەی خۆی لەدڵی هەمووان و لەدڵی گەلی کورد و هەموو ئەو مرۆڤایەتییەی کە هەوڵی ئازادی و تێکۆشان دەدا کردەوە،  ئەم شەهیدکردنە کە وەک دۆسیەیەکی نەتەوەیی گەلی کورد ئەنجام دراوە دژی دۆزی گەلی کوردە لە کەسایەتیی ئەڤین لە دژی تێکۆشانی ژنانی ئازاد، ئەمڕۆ هەڵوێستی گەلی کورد بەرامبەر بەم کۆمەڵکوژییە زۆر بە نرخە،  وەک بنەماڵەیەک مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە شەهید ئەڤین باسی یادی شەهیدان دەکات، "شەهید سەرچاوەی هێزی تێکۆشانی ئێمەیە" و هەر شەهیدێک ئێمە لە ئازادی نزیک دەکاتەوە، ئێستا ئەوەی لەسەر شانمان پێویستە ئەوەیە کە دەبێت شایستەی ئەو وشانە بین و خاوەنی بیر خەباتی ئەوان بین".

 

"هەموو گفتوگۆکانمان سەبارەت بەوەی کە چۆن ژنێک دەتوانێت خۆی ڕێکبخات"

ئەڤین گۆیی لەسەر بنەمای ئازادی ژنان و دڵسۆزی بۆ خەڵکی کوردستان و خۆشەویستی و باوەڕی خۆی بە هێڵی ژنانی ئازاد لە ڕیزی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە هەستاوە بە تێکۆشان، ئەو بە کلتوری بۆتان پەروەردە ببوو، ژنێکی ئازاد نەیدەزانی کە چ ماندویەکی هەیە و بە باشی لە مانای ئازادی و واقیعی ناسیۆنالیزم تێگەیشتووە هاوکات پێشەنگی تێکۆشانی ژنان بوو، ئەو بەشدارییەکی زۆری لەگەشەپێدانی هێڵی ژنانی ئازاد و دروستکردنی وشیاری و ئیرادەی ژنان کرد کاری زۆری لەسوپای ژناندا کرد و ئەرکی زۆر گرنگی جێبەجێ کرد.

 

هێلین کارا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە ئەڤین گۆیی پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی بوو وتی: "کاتێک هەڤاڵ ئەڤین بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو، تەمەنم زۆر گەنج بوو، ئێمە جیاواز نەبووین لەوەی کە مەبەستیەتی، ئێمە دوای ماوەیەک گەورە بووین کە تەنیا تێگەیشتین کە پورم چووتە ناو شۆڕشی کوردستانەوە، یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٨ سەردانی کامپەکەی کرد کاتێک لە ناوچەی ڕێبەرایەتییەوە هات و لەو کاتەدا بینیم و پاشان ناسیمانەوە دوای ئەوەی گەورە بووین، تێکۆشانەکە گەشەی کرد و تەنانەت زیاتر ناسین دروست بوو،  لەگەڵ ئەوەشدا زانیاری زیاترمان هەبوو و وردە وردە تێگەیشتین کە چۆن دۆزی کۆمەڵایەتی و نەتەوەییمان هەیە و لەگەڵیدا گەورە بووین ئێمە چەندین جار کۆبووینەوە، هەموو گفتوگۆکانمان سەبارەت بەوەی کە چۆن ژنێک دەتوانێت خۆی ڕێکبخات، چ توانایەک ژن دەتوانێت بیکات کاتێک دێتە دەرەوە، چۆن دەتوانێت ئیرادەیەکی هەبێت، چۆن کۆمەڵگا بەڕێوە ببات، چۆن دەتوانێت هەڵوێستێکی ماناداری هەبێت، هەمیشە دەیوت ژن دەبێت پێش هەموو شتێک خۆی بناسێت، ببێتە خاوەن ئیرادە و زانستی خۆی، گەڕانی هەبێت".

 

"ئەو لە کاتی قسەکردنیدا زۆر کاریگەر بوو"

هێلین کارا باسی لە بینینی پوری ئەڤین گۆیی کرد و وتی: لە ساڵی ٢٠١٧دا لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆبووینەوە لەو کاتەدا بەهۆی شۆڕشی نوێوە کاری ئەو سەردەمە زۆر بوو و کۆمەڵگە و دامەزراوە نوێیەکانی ڕێکخراوبوون و بەڕاستی هەوڵی زۆر و کۆششی زۆری دەخواست، بۆیە دەبوو هەڤاڵ ئەڤین ببێتە سەرچاوەی شۆڕش و هەمیشە کاریان هەبوو هەمیشە سەرقاڵی کارەکانیان بوون بۆیە دەرفەتی زۆرمان نەبوو گفتوگۆ بکەین، بەڵام کاتێک پێکەوە هاتین، بە ڕاستی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر خەڵک هەبوو، بەتایبەتی وزە و هێز و شێوازی بیرکردنەوە و ژیانیان، من نەک وەک پورم و خوشکی باوکم سەیری ئەوم کرد وەک هاوڕێیەک کە هەوڵی خەباتی خەڵک و کۆمەڵگەی دەدا سەیرمان دەکرد".

 

ئەڤین گۆیی یەکێک بوو لە پێشانگانی تێکۆشانی ئازادی

بە دڵ و دەروونییەوە لە دژی داگیرکاری کاری دەکرد و هەموو ژیانیشی بۆ ئازادی تەرخان کرد، لەوکاتەوەی کە تا کۆتایی تەمەنی چووە ڕیزی ئازادیەوە هەمیشە خەباتی دەکرد، لەشوێنپێی ساکینە جانسز و ژنانی شەهیدی بۆتاندا پەیڕەوی کرد و بۆیە وەک هەموو شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ناوی هەمیشە لە لاپەڕەکانی مێژوودا نەمر دەمێنێتەوە.

 

هێلین کارا بەبیری هێنایەوە کە ئەڤین گۆیی یەکێک بوو لە پێشانگانی تێکۆشانی ئازادی و باسی لە ژیانی کرد و وتی: "ژیانی هەڤاڵ ئەڤین پڕو تێر لە تێکۆشان بوو، ئەگەر مرۆڤ بە هەموو ئاڕاستەکانەوە سەیری بکات لە هەموو پرۆسەیەکدا بە تایبەتی لە پرۆسەی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، پڕۆسەی داعش چەندین شەڕ و شەهیدی تێدابوو کە ڕوویانداوە، ئەو ئازارە زۆرەی لەو کاتەدا ڕوویداوە، یەکێک لەو کەسانەی کە ئەم تێکۆشانەی بەڕێوەبرد، هەڤاڵ ئەڤین بوو، لە شکستهێنانی داعش ئەو هەڵوێست و ڕێبازانەی پیشان دەدرێن لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بوون، کەسایەتییە بەهێزەکەی کە دەتوانێت دژی هەموو شێوازەکانی دواکەوتوویی و خەبات و نەگەڕانەوەی خۆی بجەنگێت بووە ئامانجی دوژمن، دەزانین ئەمڕۆ دوژمن کە ئەوەی کردە ئامانج، ئامانجیان هێرشکردنە سەر هێڵی ژنانی ئازاد و پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادیی ژنان بوو لە کوردستان لە کەسایەتی هەڤاڵ ئەڤین گۆیی".

 

"داواکاری ئێمە ئەوەیە کە ئەم ڕووداوە ڕوون بکرێتەوە"

بۆ چارەسەرکردن جارێکی تر لەپاریس دەست بەکار دەکات و بەردەوام لەهەوڵی یەکگرتن و یەکخستنی گەلی کورددا بوو، لە ٢٣ی کانوونی یەکەم لە کاتی خۆئامادەکردن بۆ یادی ١٠ ساڵەی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس لە ساڵی ٢٠١٣، لە هەمان شار لە ناوەندی هونەریی ئەحمەد کایا هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا لەئاکامدا دوو نیشتمانپەروەری دیکە و ئەڤین گۆیی شەهید بوون.

 

هێلین کارای برازای ئەڤین گۆیی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "هەڵوێستی ئێمە وەک بنەماڵەیەک وەک هەڵوێستی گەلی کورد کە ڕۆژانە لە تێکۆشاندان ئەوەیە کە هەموو ڕۆژێک لە شوێنێکی جیاوازدا بەرخۆدان بکەین، هەروەها دەمانەوێت ئەم ڕووداوە ڕوون بکرێتەوە و بەدوایدا بڕۆین، دەبێت خاوەنی ئەو دۆزە بین".