تاڵیبان و کۆماری ئیسلامی برای فیزیکی یەکترن

یەکێک لە ژنە شۆڕشگێڕەکانی ئەفغانستان هاوسۆزی خۆی بۆ ئەو ژنانە و بەتایبەتی قوتابییە ژەهراویەکانی ئێران دەربڕی و دەڵێت: بێ شەرمانە ئەم دوو دەسەڵاتە دڕندەیە دەڵێن کە لە کارەکانی یەکترەوە فێر دەبن.

بەهاران لاهیب

 

کابول- کۆمەڵگەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان-ڕاوا وەک یەکێک لە ڕێکخراوە شۆڕشگێڕەکانی ژنان لە جیهاندا، هەمیشە هەوڵی داوە لە پاڵ ئەو ژن و پیاوانەدا بوەستێت کە لە جیهاندا خەبات دەکەن، ئەندامانی ڕاوا هەمیشە جەخت لەوە دەکەنەوە کە شۆڕشگێڕانی ئێران بە نموونەی شەڕڤانان و شۆڕشگێڕی بۆجۆیان دەزانن.

 

شەهلا نەسیم، یەکێک لە ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە پێشەنگەیە و سەبارەت بە ژەهراویکردنی کچانی ئامادەیی لەلایەن ڕژیمی خوێن و کوشتنی ئێران دەڵێت: ئێمەی ژنانی ئەفغانستان بە پێست و ئێسکەکانمان لە ئازاری ژنانی ئێران تێدەگەین، چونکە چارەنووسی خەڵکی هەردوو وڵات لەلایەن بناژۆخوازانی هاوبیرەوە بەڕێوەدەبرێن، کە برای جەستەیی یەکترن و ئێستاش بە بێشەرمییەوە ئەم دوو ڕژێمە دڕندەیە دەڵێن کە لە کارەکانی یەکترەوە فێر دەبن.

 

شەهلا دەشڵێت: ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕژێمی خوێنڕێژی ئێران ژنە گەنجەکانی خاکەکەیان دەکەنە ئامانجم، ئەو ڕژێمە هەمان ئەو خوێنڕێژەیە کە لەسەر شەقامەکاندا گولـلە بە ڕووی ژینا و نیکاکانەوە دەنێت، هەزاران کوڕ و کچی گەنج دەکەنە زیندان، ناتوانرێت چاوەڕوانی هیچ شتێکی تر لەم ڕژێمە سەرکوتکەرانە بکەین.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: تەنیا بە هەڵوێست و تێکۆشانی ژن و پیاوانی ئێران و ئەفغانستان دەکرێ لە بوونی بناژۆخوازانی ئایینی و دژە ژن و دژە مرۆڤایەتی ڕزگار ببین، ئێمە باوەڕمان بە ڕۆژی سەرکەوتن هەیە.