تل تەمر
کۆنگرە ستار بەردەوامە لە زنجیرە چالاکییەکانی بۆ پێشوازیکردن لە ڕۆژی جیهانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، دوێنێ کۆنگرە ستار لە تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە لە مەیدانی قەندیلی شارەکە گردبوونەوە و خۆیان چەکدار کرد و بەشدارییان لە سەفەربەریدا کرد.
سەنا تامر، بەڕێوەبەری کۆنگرە ستار قسەی کرد و وتی: بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، ڕۆژێک کە نوێنەرایەتی خەباتی ژنان دەکات لە سەرانسەری جیهان بۆ ئازادی و یەکسانی و کەرامەتی مرۆڤایەتی، ئێمە بە پەیامێک بۆ گەلەکەمان و هەموو ژنان ڕۆڵی مێژوویی و پێشەنگانەی ژنان لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیکدا دووپات دەکەینەوە.
سەنا تامر سەرنجی بۆ دۆخی ئێستای ناوچەکە ڕاکێشاو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو دۆخە هەستیارانەی هەرێمەکەمان ڕووبەڕووی دەبێتەوەو مەترسییەکانی سەر ئاسایش و سەقامگیری گەلەکەمان وا دەخوازێت هەموومان بگەینە ئاستێکی بەرپرسیارێتی هاوبەش، لەم ڕوانگەیەوە ئێمە کۆنگرەی ستار بەشداری تەواومان لە سەفەربەری گشتیدا ڕادەگەیەنین، ئێمە پابەندین بە پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان و کۆمەڵگە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو هەوڵەکان بۆ شکستپێهێنانی ئیرادەی گەلانی ئازاد بەشداریمان لە سەفەربەری گشتیدا، لەم ڕۆژە مێژووییەدا، لێدوانێکی ڕوونە کە هەرچەندە فشارەکان توند بن، ئیرادەی ژنان ناشکێنرێت و دەنگی ژنان وەک چرایەکی ئازادی دەمێنێتەوە.
بەڵێنی ژنانی بەبیرهێنایەوەو لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە کۆنگرەی ستار جارێکی دیکە بەڵێنەکەمان نوێ دەکەینەوە بۆ بەردەوامبوون لە خەبات و ماندوو نەناسانە کار دەکەین بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان و بەهاکانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد.
چالاکی پشتیوانی و بەشداریکردن لە سەفەربەری بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” کۆتایی هات.




