ناوەندی هەواڵ
بۆ پیرۆزکردنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک ئاهەنگێک لە بناری قەندیل بۆ ڕۆژی ٨ی مارس ڕێکدەخەن، ئامادەکارانی ئاهەنگەکەش داوا دەکەن ژنان بە گشتی و ژنانی قەندیل بە تایبەت بەشداری ئاهەنگەکە بکەن.
ئاواز ئیسماعیل هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا باس لە ئامادەکاریەکان دەکات، هەروەها ڕایدەگەیەنێت " ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، لە ژێر دروشمی “بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئیمرالی و بەرخۆدان و سەرکەوتنی گارە”، لە بناری قەندیل ٨ی مارس پیرۆز دەکەین.
لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات "بانگەوازیمان بۆ ژنانی باشوری کوردستان و بە تایبەت بناری قەندیل ئەوەیە، بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە بەشداری پیرۆزبایی ئاهەنگەکە ببن، ئەم ئاهەنگە دەکەینە بەرپەرچدانەوەیەک بەرامبەر دوژمنان و ناحەزانی گەلی کورد، بۆیە داوا دەکەین بە هەموومان بە گڕوتینەوە بەشداری لە ئاهەنگەکەدا بکەین".
ت.پ




