ناوەندی هەواڵ
ئیلیزابێس ماکدۆنۆ، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی پیران و وەرگێڕی ناحزبی سیستەمی یاسای ئاڵۆزی ئەنجومەنی پیران، شەوی یەکشەممە ئاماژەی بەوەکرد، کە دیموکراتەکان ناتوانن یاسای لێبوردن لە ڕێگەی ئاشتەواییەوە تێبپەڕێنن، کە ڕێگە بە ئەوان دەدات بە زۆرینەیەکی سادە تێبپەڕن و فیلیبۆستەرەکە تێپەڕی بکەن، چونکە ئەو پڕۆسەیە سنوردار کراوە بە بابەتی بودجەوە
لە بەرامبەردا ئیلهان عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە لە تویتەر نوسیویەتی: "ئەم حوکمەی پەرلەمانتار تەنیا ڕاسپاردەیە پێویستە پشتگوێی بخەن، ئێمە ناتوانین لە دەرفەتێکی تەمەندا ئەم کارە لە دەست بدەین".
سیناتۆر چەک شومەر لە بەیاننامەیەکدا وتی: "ئێمە زۆر نائومێدین لەم بڕیارە بەڵام شەڕی دابینکردنی باری یاسایی بۆ کۆچبەران لە ئاشتەوایی بودجەدا بەردەوامە، دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیران پێشنیاری جێگرەوەیان ئامادە کردووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ پەرلەمانتارەکەی ئەنجومەنی پیران ئەنجام دەدات".




