ناوەندی هەواڵ
لە سێ گوندی بناری قەندیل بە ناوەکانی شێخان، واران و پردەشاڵ بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، ساڵیادی چالاکییە گیانبازییەکەی ڤیان جاف بەرز ڕاگیرا.
چالاکییەکە بە خولەکێک بۆ گیانی پاکڕەوانی ڕێگای ئازادی گەلی کورد و ڤیان جاف دەستیپێکرد، دواتر لەبارەی ١٦یەمین ساڵیادی چالاکییە گیانبازییەکەی ڤیان جاف سیمینارێک پێشکەشکرا و سینەفزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی ڤیان جاف نمایشکرا.
لەیلا والی حسێن، ناسراو بە (ڤیان سۆران، ڤیان جاف) بۆ ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەشەوی ١ لەسەر ٢ی شوباتی ٢٠٠٦دا، چالاکییەکی گیانبازیی لە چیاکانی هەفتانین ئەنجامدا.
ت.پ




