شنگال
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" بەبۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە لای شەماڵ و قیبلەی شنگال دوو سیمیناری جیاوازی ئەنجامدا. لە سیمینارەکاندا سەرجەم دامەزراوەکان و پێکهاتەکانی ئەنجومەنی گەلی شنگال بەشداریان کرد.
ئەو کەسانەی کە بەشداری سیمینارەکە بوون، پێشوازیان لە پێشکەشکردنی ژیان و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد کرد، هەروەها ژنانی بەشدار لە سیمینارەکەدا، بە ناوی هەموو بەشداربووانەوە لە حەوشەی ئەنجومەنی گەلدا نەمامیان چاند. دوای چاندنی نەمامەکان چوونە ژوورەوە و شیرینییان بەسەر خەڵک و منداڵاندا دابەشکرد.
سیمینارەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستیپێکرد. پاشان ڕیهام حاجی، وتەبێژی تاژێ سەبارەت بە واتای پیرۆزبایی ٤ی نیسان قسەی بۆ خەڵک کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە لە سایەی ڕێبەری گەلی کورد ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدی ئێستا بوونەتە خاوەن ڕێکخستنی خۆیان و تێگەیشتوون.
لەبەردەوامی قسەکانیدا داوای لە خەڵک کرد بەشداری پێرۆزباییەکانی ٤ی نیسان بن کە لە شاری خانەسۆر، هەروەها یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کوردی پیرۆز کردو وتی: مانگی نیسان لە بەر ئەوەی لە باوەڕی ئیزدییاندا 'کەوانی گەردوونە' پیرۆزە.
لە کۆتایی قسەکانیدا باسی منداڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشانی کرد و وتی: 'ڕێبەر ئاپۆ زیندانی کردە ئاکادیمیا. لەوێ چەندین پەرتوکی نووسیەوە، لەوێ چەندین پەیام و نامەی بۆ گەلی ئێزدی ناردووە. دەستکەوتەکانمان لە شنگال بە سایەی ڕێبەر ئاپۆوە بەرهەم هاتووە، بۆیە کۆمەڵگای ئێزدی هەمیشە ڕێبەر ئاپۆ لە بیر ناکەن.
دواتر سیمینارەکە بە دروشمی بژی ڕێبەر ئاپۆ و هەلهەلەی ژنان کۆتایی هات.




