ناوەندی هەواڵ
شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە سەرۆکایەتی زەینەب موراد، لە شاری هەولێر زنجیرە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکان، ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، كەسایەتییە سیاسی و ڕۆشنبیرییەكانی باشوری کوردستاندا ئەنجامدا، مەبەستیان یەکدەنگی لایەنەکانە دژ بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا.
لەو چوارچێوەیەدا شەوی ڕابردوو کەنەکە لەگەڵ حزبی بەیت نەهرەینی ئاشورییەکان کۆبووەوە و دۆخی باشوری کوردستان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیایان هەڵسەنگاند، ئاشورییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵەکانی کەنەکە ڕاگەیاند و دوپاتیان کردەوە کە دژ بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان کە مەترسییە بۆ کوردان بێ جیاوازی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک و ئەندامانی بەیت نەهرەینی ئاشورییەکان جەختیان لەوە کردەوە کە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان کە لە باشوری کوردستاندا ئەنجامی دەدات، لە داهاتووشدا هاوکار و پشتیوانی کەنەکە دەبن و دەنگیان لەگەڵ ئەوانە دایە کە دژی داگیرکاری دەوڵەتانی دراوسێ دەوەستنەوە.
ت.پ




