ناوەندی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق سەبارەت بە ژمارەی ئەو خێزانە ئاوارانەی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان ڕایگەیاندووە، وەزارەتەكەیان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا ١٣ هەزار خێزانی ئاوارەی بە خۆبەخشانە گەڕاندووەتەوە بۆ زێدی خۆیان، كە بەشێكی زۆریان لە كامپەكانی هەرێمی كوردستان نیشتەجێبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ڕێژەیەكی كەمی ئاوارەكان ماون، ئەوانیش بەهۆی تاقیكردنەوە و خوێندنەوە گەڕانەوەیان دواخراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، وەزارەتەكەیان یارمەتی دارایی بەسەر خێزانە ئاوارەكان دابەشكردووە، هاوكات ئێمە پلانێكی نیشتیمانی بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ كۆتایی هێنان بە دۆسییەی ئاوارەكان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ ڕاگەیاندبوو، بەڵام تووشی چەند ئاستەنگێك بوو.




