ڕێپێوانی درێژمەوەدای گەنجانی هەرێمی فورات لە دژی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە، ژنانی گەنج ڕایانگەیاند، کە بەردەوام دەبن لە خەبات و تێکۆشان و بەردەوام لە ناو تەڤگەرەکەدا دەبن.
کۆبانێ
لە دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە سەرتاسەری کوردستان و جیهان چالاکی ئەنجام دەدرێت لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەدا، ڕێپێوانی درێژ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پێشەنگایەتی گەنجان ڕێکخرا، یەکێتی ژنانی گەنج و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی هەرێمی فورات لە ١٣ی شوباتدا ڕێپێوانێکی درێژیان دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دەستپێکرد لە ڕۆژی دووەمی چالاکییەکەدا، ڕێپێوانەکە لە گوندی تیل خەزەل لە باشوری کۆبانێ دەستیپێکرد و لە ناوچەی شێرانی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ دەوەستێت، چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژی سێیەمدا ڕێپێوانەکە بۆ کۆبانێ بەردەوام بێت و بەشداری ڕێپێوانی گشتی بکات لە دژی پیلانگێڕییەکە ژنانی گەنج لە ڕێپێوانەکەدا کاردانەوەیان بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکە هەبوو.
زەینەب عیسا، کە لە پێکهاتەی عەرەبی شارۆچکەی سیرینە وتی: "ماوەی دوو ڕۆژە ڕێپێوان دەکەین، ڕێبەر ئاپۆ پرۆژەکانی خۆی بۆ هەموو پێکهاتەکان جێبەجێ کردووە، بۆیە ئێمەش وەک ژنانی عەرەب پارەمان لە ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژنان وەرگرتووە، بەم شێوەیە خۆمان و کۆمەڵگاکەمان ناسیوە ئێمە ئێستا دەزانین کە لەسەر چ بنەمایەک تێکۆشان بکەین. بۆیە ئێمە قەرزداری ڕێبەر ئاپۆین و هەمیشە بۆ ئازادی جەستەیی ئەو دەجەنگین".
"ڕێگە نادەین پیلانگێڕەکان بگەنە ئامانج"
سیلاڤا بۆزۆ، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج وتی: "ئێمە بەیانی ئەمڕۆ بە ورە و داواکارییەکی بەهێزەوە ڕۆژی دووەمی ڕێپێوانەکەمان دەستپێکرد ئێمە سوورین لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بۆیە هەرگیز ڕێگە نادەین ئامانجەکانی ئەو پیلانگێڕییە جێبەجێ بکرێت، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هێزە پیلانگێڕەکان گەنجانی کۆبانێ ناترسێنێت، ئێمە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە خۆمان ڕاهێناوە، بۆیە هەنگاو بۆ دواوە ناگرین".
دیجلە ئیسماعیل، یەکێک لە بەشداربووانی رێپێوانەکەوتی: "ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبین ئێمە دوای ئازادی جەستەیی رێبەری ئاپۆ دەبین".
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نییە" و "بەرخۆدان ژیانە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرەو ناوچەی شێران دەڕوات.



