ناوەندی هەواڵ
یەکەم پانێڵی ئۆنلاین سبەینێ لە چوارچێوەی کەمپەینی weaving for life بۆ بەرەنگاربوونەوەی کوشتنی سیاسی ژنان، لەلایەن ڕێپاک'ەوە ئەنجامدەدرێت، لەم پانێلەدا ئامانجەکانی ئەم کەمپەینە هاوبەشی پێدەکرێت و وێنەیەکی تیرۆرکردنی ژنانی دیاری جیهان نیشاندەدات.
پلاتفۆرمی Weaving for Life سبەینێ یەکەمین پانێڵی خۆی ڕێکدەخات، لەو پانێڵەدا بەرنامە و ئامانجی کەمپینەکە و هۆکارەکانی پێکهێنانی ئەم پلاتفۆرمە ڕووندەکرێتەوە، سەرەڕای ئەوەش ڕاستی کوشتنی ژنانی پێشەنگ باسدەکرێت لە ڕێگای ئەو نمونانەی ئێستا لە ناوچە جیاوازەکاندا هەیە.
جۆجۆ گوان لە ڕێکخراوی ژنانی فلیپین، گابریلا و ئەلسیا درو لە بزووتنەوەی ژنانی کوردستان لە ئەمریکای لاتین، گفتوگۆیەکی سەرهێڵ و لەسەرخەت بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەبەن.
قسەکەران بریتین لە: وێڵما ئەلمێندراسلەی کۆڵۆمبیا، تریانا ڤاردانی ئیندۆنیزیا، فەوزی ئەفشاری ئەفغانستان و مێرال چیچهک کوردستان باس لە بابەتەکانی ڕۆژ دەکەن و جگە لەوەش، بەشداربووانی پانێڵەکە مافی قسەکردنیان پێدەدرێت.
یەکەمین پانێڵ کە بە زمانی ئینگلیزی، کوردی، عەرەبی و ئیسپانی بەڕێوەدەچێت، هاوکات دەبێت لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی گوندی حەلەنجە لە کۆبانێ، پانێڵەکە سبەینێ ٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٧:٠٠ بە کاتی کوردستان دەستپێدەکات.
بۆ سەیرکردنی پانێڵەکە، پێویستە لەم بەستەرەی خوارەوەدا ناو تۆمار بکرێت:
https://us02web.zoom.us/meeting/register/tZctcOmqqj8rGd2I_aHCprSLczdLYccW4tsd
هەروەها دەتوانیت لە کەناڵی YouTubeسەیری بکەیت: Weaving for Life
بۆ پەیوەندی کردن: [email protected]




