وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی فۆرمێكی ئەلیكترۆنی بۆ تۆماركردنی ناوی ژنانی كامپەكان، ئەوانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، فۆرمێكی ئەلیكترۆنیان بڵاوكردووەتەوە، بۆ ئەوەی ناوی ئەو ژنانە تۆمار بكەن، كە لە كامپەكاندا و لەكاتی گەڕانەوەیان ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.
وەزارەتەكە هۆكار و ئامانج تۆماركردنی ئەم ناوانەی نەخستووەتەڕوو، سەرەتا تەنیا ناوەكان تۆمار دەكرێت.
لە خوارەوە لینكی فۆڕمی ناوتۆماركردنەكە داندراوە.




