لە چەمچەماڵ بە بۆنەی یادی ڕۆژی جیهانی ژنان چالاکی هونەری ئەنجامدرا
بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەرینی چەمچەماڵ و ڕزگارکردنی لە دەست ڕژێمی بەعس و ڕۆژی ٨ی مارسی تایبەت بە ژنان چالاکییەکی هونەری لە قەزای چەمچەماڵ سازدرا.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چالاکی هونەری بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان و ساڵیادی ڕاپەڕین و ڕزگاربوونی قەزای چەمچەماڵ لەدەست ڕژێمی بەعس ئەنجام درا، چالاکیەکە بە بەشداربوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەشێکی زۆری بەرپرسانی ئیداری سنوری چەمچەماڵ و کۆمەڵێک لە هونەرمەندان بەڕێوەچوو.
لە چالاکیەکەدا پێشەنگایەکی شێوەکاری بۆ چەند فێرخوازێک کرایەوە و چەند پارچە میوزیکێکیش پێشکەشکرا.
هونەرمەندان لە چالاکییەکەدا بەشداربوون و پەیامی پیرۆزبایی ٨ی مارسیان لە ژنان کرد و یادی ڕاپەڕینی چەمچەماڵیشیان بەرز ڕاگرت.
ت.پ