کۆبانێ
یەکێتی ژنانی گەنج لە ١٩ی کانونی یەکەم، لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، چادریان لە مەیدانی شەهید عەگید دانا و ئەمڕۆ لە ڕۆژی سێیەمدا چالاکییەکە کۆتایی هات.
لە ماوەی سێ ڕۆژی چالاکییەکەدا، دامەزراوەکانی کانتۆنی کۆبانێ، کۆنگرەی ستار، کلتور و هونەر، ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک-TEV-DEM، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی فورات و هەموو دەستە و لایەنە سیاسییەکان سەردانی چادرەکەیان کرد.
یامینە جمۆ، ئەندامی یەکێتی کرێکارانی کانتۆنی کۆبانێ، لە چادری چالاکییەکەدا وتی: "دەبێت بە شێوازی جیاواز ئاستی چالاکیەکانمان بەرزبکەینەوە، چونکە ئەوەی دەیکەین بۆ شکاندنی گۆشەگیری بەس نییە، تەنیا بە هەڵدانی چادر نابینە وەڵام بەڵکوو دەبێت بە شێوازی جیاواز و کرداری هەوڵ بدەین، بەتایبەتی ئێمەی ژنان دەبێت بچینە ناو بزووتنەوەکان و نەوەستین هەتا ڕێبەرەکەمان ئازاد دەکەین".
ت.پ



