هاوڵاتیان لە دەرکەوتنی مین و پاشماوەکانی جەنگ ئاگادار دەکرێنەوە

دەزگای گشتی كاروباری مین هاووڵاتیان لە مەترسی هاتنە خوارەوەی مین لە ناوچە شاخاوییەكان بەهۆی بەفرو بارانی بەخوڕو لافاو ئاگادار دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ


دەزگای گشتی كاروباری مینی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، بەهۆی بەفرو بارانی بەخوڕو لافاو مەترسیی هاتنە خوارەوەی مین هەیە لەناوچە شاخاوییەكاندا، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بەهیچ شێوەیەك لە ناوچە مینڕێژكراوەكان و قەراغ چەم و ڕووبارەكان نزیك نەبنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکراوە، لەكاتی بینینی میـن و تەقەمەنیشدا لێی نـزیك مەبنەوەو دەستكاری مەكەن، لە بری ئەوە پەیوەندی بكەن بە هێلی گەرمی دەزگای مین ژمارە 182 .


ئەوە لە کاتێکدایە لە ١٩ی ئادارەوە شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوەو دروستبوونی لافاو بووەتە هۆی دەرکەوتنی مین و پاشماوەکانی جەنگ، هەروەها بەهۆی هاتنی نەورۆزو وەرزی بەهارەوە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ سەیران و گەشتكردن رو لە ناوچە جیاوازەكان دەكەن و پێویستە هۆشدارییەكان بەهەند وەربگرن لەپێناو سەلامەتیاندا.