ناوەندی هەواڵ
مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە ٢٧ی تشرینی دووەم بە داواکردنی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکردو لە پێنجەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، لە ماوەی مانگرتن لە خواردن کە لە ١٠٤ زیندانەوە دەست پێدەکات، زۆرێک لە زیندانییەکان پەیامی خۆیان لە ڕێگەی خێزانەکانیان و پارێزەرەکانیانەوە دەگوازنەوە.
لە لایەن گوڵستانەوە گۆرانی
دوای گۆرانییەکەی سەعدەت ئەکین لەسەر مانگرتن لە خواردن و لەلایەن خەڵکەوە بۆ پشتگیریکردنی بەرخۆدان، گولستان ئال، کە بە زیندانی هەتاهەتایی سزادرا و ئێستا لە زیندانی ژنانی قەیسەری بونیانە، بە گۆرانییەک کە بە تەلەفون بۆ خێزانەکەی وت، داوای پشتگیری لە ڕای گشتی کرد.




