ڕۆژی جیهانیی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا
بە دروشمی "تێپەڕاندنی تێڕوانینە نەرێنیەکان و بەهێزکردنی گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت" لە شاری هەڵەبجە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەرز ڕاگیرا.

هەڵەبجە
دوێنی لە شاری هەڵەبجە ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی هەڵەبجە، بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی فیدای نێودەوڵەتی ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستی تایبەت بەرز ڕاگیرا و چەندین چالاکی هونەری و کولتووری و ناساندنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو.
هۆزان لەتیف رەئوف، مامۆستای خاوەن پێداویستی تایبەت و دایکی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە، داوا لە مامۆستایان و ئەو کەسانە دەکات کە لە ناوەندەکانی خوێندندا کار دەکەن، کە کارکردنیان لەسەر ئاستی کۆمەڵ نەبێت و بە تاک کار لەسەر خوێندکاران بکەن، وتیشی: پێویستە مامۆستایان دڵنیا ببن لەوەی ئەو کەسانەی کە فێرخوازن بە یەک شێوە پەیامەکە دەگاتە هەموو لایەک.
چالاکییەکە پێشکەشکردنی چالاکی هونەری و کولتووری لەخۆگرتبوو، لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر وتاربێژاندا دابەشکرا.