ناوەندی هەواڵ
دوێنێ لە پارێزگای دهۆک دادگای باری کەسێتی ئاماری جیابوونەوەی هاوسەرگیری بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ئاشکرا کرد، کە هەزار و ٣٦٧ حاڵەتی جیابوونەوە.
هەر لە ساڵی ٢٠٢٠دا دوو هەزار و ١٦٦ کەیسی جیابوونەوە یەکلای کراوەتەوە، هەروەها دوو هەزار و ٤٠٥ داواکاری یەکلایی نەکراوەتەوە.
لەگەڵ ئەو ڕێژە زۆرەی جیابونەوەی هاوسەرەکان ١١ هەزار و ٩٨٤ گرێبەستی هاوسەرگیریش واژوو کراوە، ١٩ پیاویش ژنی دووەمیان بەسەر هاوژینەکەیاندا هێناوە.
جگە لە ئاماری ڕێژەکانی تەڵاق و هاوسەرگیری ئاماری وەفاتنامەش ئاشکرا کرا ، کە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ هەزار و ٧١١ وەفاتنامە تۆمار کراوە.
ت.پ




