بۆ یەکەمجار ژنێک بۆ پۆستێکی بەرز لە ڤاتیکان دەستنیشان کرا

پاپا قەشەیەکی دیاری کرد بۆ دووەم ئاستی بەرزترین بەرپرسیاریەتی، ئەم دەستنیشانکردنەی پاپا بە نیشانەی گرنگی خۆی بۆ سەرکردایەتی ژنان لە کۆمەڵگادا لێکدرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری ڕۆحی کاسۆلیکی پاپا فرانسیس قەشەیەکی دیاری کرد بۆ بەرزترین ئاستی بەرپرسیاریەتی لە دووەم ئەرکدا، بەرپرسی بەڕێوەبردنی ڤاتیکان بەپێی زانیارییەکانی یورۆنیوز، ئەمە یەکەمجارە ژنێک بۆ پۆستێکی بەرز لە ڤاتیکان دەستنیشان بکرێت.

دەستنیشانکردنی ڕافێلا پێترینی قەشەی ئیتالی تەمەن ٥٢ ساڵ بۆ ئەو پۆستە بە نیشانەی گرنگی پاپا فرانسیسی تەمەن ٨٤ ساڵ بۆ سەرکردایەتی ژنان لە کۆمەڵگادا لێکدرایەوە .

سەرۆکی ئەرکان کە پێش ڕافێلا پێترینی ئەم پۆستەی هەڵگرتبوو، وەک بەرزترین بەرپرسی ئیدارەی ڤاتیکان دەستنیشان کرا.