سلێمانی
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاهەنگی پیرۆزبایی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان لە بەردەقارەمان بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بەڕێوەچوو، گروپی هونەری ژنما لە باکوری کوردستانەوە، گروپی ئێمەی خۆراسانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هونەرمەندان ژینا سەقزی و عادل هەورامی بە بەرهەمەکانیان ئاهەنگەکەیان ڕازاندەوە.
هەر لە ئاهەنگەکەدا پێشەنگای کاری دەستی ژنان، فرۆشتنی پەرتوک، خواردنی کوردەواری و شیرینی و چەندین بەرهەمی دیکە کرایەوە.
ژنانی بەشداربوو بە جلی کوردی ڕەنگاوڕەنگ و هاوڵاتیان بە جۆش و خرۆش و هەڵپەرکێ کۆتاییان بە ئاهەنگەکە هێنا.
ت.پ



