مەدینە ئامەد ئۆغلۆ
ئامەد- زوزاخ گیایەکە لە کوێستانەکانی چیای ناوچەی کوڵپی سەر بە شاری ئامەد دەڕوێت و ڕەچەڵەکی ئەو گیایە بۆ ناوچەکە دەگەڕێتەوە، خەڵکی ناوچەکە لە بەهاردا زوزاخ کۆدەکەنەوە و دەڵێن چەندین ساڵە بۆ چەندین نەخۆشی جیاواز بەکاریدەهێنن.
"ژنان چەندین کاتژمێر کاردەکەن"
زوزاخ گیایەکی باریک و درێژە، بۆیە بە ئاسانی لەناو گیاکانی تردا دەناسرێتەوە، ژنان سەرەتا زوزاخەکان کۆدەکەنەوە و وردی دەکەن، پاشان بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر دەیکوتنەوە.
یەکێک لە ژنەکان باسی لە چۆنیەتی دروستکردنی دەرمانی پزیشکی کرد لە زوزاخ و وتی: "چەندین کاتژمێر دەیکوتینەوە و پاشان لەسەر سینەیەک دایدەنێین بۆ وشکبوونەوە، دوای وشککردنەوەی لە جانتایەکی پلاستیکی دایدەنێن هەندێک کەس بۆ خواردن دەیانفرۆشن، زۆرێک لە فرۆشیارەکانی بازاڕ دێن بۆ ئێرە بۆ ئەوەی کۆیان بکاتەوە و دواتر لە بازاڕەکاندا بیفرۆشن چونکە ئەم گیا بۆ تەندروستی سودی لێدەبینرێت".
"ئێمە حەزمان لە تام و بۆنەکەیەتی"
خەیری پێی وتین کە زوزاخ لە ژەمەکاندا یاخود بە تەنها بۆ خواردن بەکار دێت: "دوای وشککردنەوەی دەیخەینە سەر هێلکەی کوڵاو و پەتاتە و سەوزەوات، وەک خەیار و تەماتە چونکە حەز لە تام و بۆنەکەی دەکەین، لەبەر ئەم هۆیە هەموو بەهارێک بۆ کۆکردنەوەی دەچین بۆ چیاکان".
ت.پ




