ناوەندی هەواڵ
رێکخراوی تەندروستی جیھانیی رایگەیاند، ھەفتەی رابردوو لە جیھاندا سێ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون و ٥٥ ھەزار توشبوش گیانیان لەدەستداوە، ئەو ئامارانەش بەراورد بە ھەفتەی رابردوو بەرێژەی لە سەدا ١٠ کەمیکردوە.
بەپێی ڕێکخراوەکە، کەمبونەوەی ئامارەکانیش زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و ڕۆژئاوای زەریای ھێمن و ئەمریکا بوە ، بەڵام لە ئەوروپا و ئەفریقا ئامارەکانی توشبون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا وەک خۆی ماوەتەوە.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداریشی داوە لەوەی لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستاندا لە بەشی باکوری گۆی زەوی ئامارەکانی کۆرۆنا دووبارە بەرز ببێتەوە .




