بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵ و بوونی چەوری لە دەوری چاو مەترسیدارە

بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ نیشانەکانی لە لەشدا بە شێوەی زیپکەی ورد دەردەکەوێت، کە چەورییە و زۆربەی کات لە دەوری چاودا کۆبووەتەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی مەترسیداری تووشبوونە بە جەڵتەی مێشک.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی پێست ئاشکرای کرد، ئەو تۆپەڵە چەوریانە لە شوێنە جیاوازەکانی ڕووخساردا دەردەکەون هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵی زیانبەخشە، هەر بۆیە گرنگە پشکنینی پێشوەختە بکرێت، چونکە زۆرینەی کات مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی مێشک.

 

هەروەها دەستەی تەندروستی نیشتمانی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە، دەرمانەکانی تایبەت بە دابەزینی کۆلیستڕۆڵ بڕێکی کەم لە کۆلیستڕۆڵی لەشی کەسەکان دادەبەزێنن، هەر بۆیە گرنگە لە پاڵ خواردنی ئەو دەرمانانە گرنگی بە وەرزشکردن و کەمکردنەوەی خواردنی چەوری و نەکێشانی جگەرە و نەخواردنەوەی خواردنەوە کهولییەکان بدرێت.

 

ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، جگە لەو نیشانەیە ئاوسانی جومگەی دەستەکان و بوونی تۆپەڵی چەوری لە ئێسکی جومگەی بنی پێ-دایە کە زۆربەی کات لە شێوەی هێلکەدایە.