ناوەندی هەواڵ
توێژینەوەیەک لە زانکۆی واشنتن لە ئەمریکا دەربارەی بەرزی پەستانی خوێن و شەکرە لە کەسانی بەتەمەندا ئەنجامدرا و دەرکەوت، هەردوو نەخۆشییەکە لە کەسانی بەتەمەن ڕووی لە زیادبوونە.
پزیشک میشێل بەراوێر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پیسبوونی ژینگە، جگەرەکێشان، زیادبوونی کێش، کورتیی ماوەی دووگیانی و منداڵبوون بە نەشتەرگەری هۆکارن بۆ زیادبوونی ئەم دوو نەخۆشییە.
وتوشیەتی: هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن بریتین لە خواردنی خۆراکی خێرا و ئامادەکراو، جگەرەکێشان و خواردنی شیرینییەکان و وەرزش نەکردن، کە پێویستە کاری جیدیان لەسەر بکرێت، ئەگەرنا دەبنە تراژیدیایەکی مەترسیدار لە نەوەی داهاتوودا.




