توێژینەوەیەکی نوێ: یۆگا نیشانەکانی ڕۆماتیزم کەم دەکاتەوە

لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجامدانی وەرزش بە تایبەت یۆگا، گۆرانکاری بەرچاوی هەیە لە باشترکردنی ژیانی ئەو کەسانەی ڕۆماتیزمیان هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی ئیمۆری لە ئەتڵەنتای ئەمریکا ئەنجامدراوە ئاشکرای کردووە، ئەوانەی ٨ هەفتە وەرزشی یۆگا دەکەن و تووشبووی ڕۆماتیزمن، نیشانەکانی هەوکردنیان کەمبووەتەوە و بەرگریی لەشیان بەهێزتر بووە

 

د. سورابی گاوتن، پسپۆڕی ئێسک و ڕۆماتیزم ئاماژەی بەوە کردووە، یۆگا بە شێوەیەکی هێمنانە، کاریگەرییەکی بەسوودی دەبێت لە باشترکردنی ئەو کەسانەی ڕۆماتیزمیان هەیە، لەکاتێکدا هیچ چارەسەرێک بۆ ئەم نەخۆشییە بوونی نییە

 

وتیشی: گۆڕانی شێوازی ژیان و وەرزش بە تایبەت یۆگا، دەکرێت گۆڕانکاری بەرچاوی هەبێت لە باشترکردنی ژیانی ئەو کەسانەی ڕۆماتیزمیان هەیە، پێشنیازیش دەکات، پزیشکان جگە لە دەرمان و چارەسەری سروشتی بایەخ بە ڕێنوێنیی ئەنجامدانی یۆگا بۆ تووشبووانی ڕۆماتیزم بدەن.