ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاوىکردەوە، مانگى ڕابردوو ١٦ هەزار و ٨٠٨ منداڵ لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەدى تایبەت بە منداڵان چارەسەر كراون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو مانگەدا هەزار و ٦٨٩ منداڵ توشى سکچوون و ڕشانەوە و وشکبوونەوە بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ٢٩٤ منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی، ٣٣٨ منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار، ٣٠١ منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بیندراون و ١٧٨ منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵی نەخۆشخانەکە کراون.




