تابلۆی"بێهودەیی"

نیگارکێش ویلیام واتەرهاوس لە تابلۆکەیدا باسی جوانی و بێهودەیی کەسایەتی کچێکی قژ سووری کرد.

جۆن ویلیام واتەرهاوس، نیگارکێشی بەریتانی، لە ساڵی ١٨٤٩ لەدایک بووە و لە ساڵی ١٧١٩ کۆچی دوایی کردووە، لە ئەکادیمیای شاهانەی هونەر خوێندوویەتی و ئەندامی ئەو ئەکادیمیایە، کە بەناوبانگە بە وێنەکێشانی ئیلهام لە ئەدەب و ئەفسانە و لە تابلۆکانیدا سەرنجی لەسەر ژن بووە، زۆربەی تابلۆکانی پێکهاتەی ئەفسانەیی و مێژوویی لەخۆدەگرن.

 

لە تابلۆی "بێهودەیی"دا، کچێکی پێستی سپی وێنا کردووە کە بە شانازییەوە لە ژنەکەدا سەیری خۆی دەکات و گوڵەبەڕۆژەیەک دەخاتە ناو قژە سورەکەیەوە، جلی سپی لەبەردایە، هەمیشە هەوڵدەدات لە چاوی کەسانی دیکەدا جوان دەربکەوێت.