پەیکەری"میلۆدی لەبیرکراو" بەرجەستەی ژنێکی لە تێڕامان وەستاوە

ژنێک لە ساتێکی تێڕامان و یادکردنەوەدا وەستاوە، لەلایەن هونەرمەند لیو لی ڕۆنگەوە لە پەیکەرێکدا بە ناوی "مێلۆدی لەبیرکراو"بەرجەستە کراوە.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.

ناوەندی هەواڵ

 

 پەیکەری "میلۆدی لەبیرکراو"  لە سەرەتادا لە گڵ دروستکراوە و دواتر لە ساڵی ٢٠١٧دا کراوە بە برۆنز، لەم پەیکەرەدا ژنێک بە سیمایەکی خەوناوی و جوڵەی قژ و جلوبەرگەکانی  وا دیارە  با دەیلەرزێنێ،  چیرۆکی ژنێک دەگێڕێتەوە کە لە ساتێکی تێڕامان و یادکردنەوەدا وەستاوە، وەک ئەوەی یادەوەرییەکی کۆن یان هەستێکی غیابی بەبیرهاتبێتەوە.

 

 هونەرمەند لیو لی ڕۆنگ لە بواری کارکردندا خۆی جیاکردەوە بە شێوازەکەی کە ڕیالیزم و دەربڕینی هەستیاری تێکەڵ کردووەو ئیلهامەکەی لە هونەرەکانی ڕێنێسانسی  ئەوروپی وەردەگرێت، بەو پێیەی حەزی لە پیشاندانی جوانیناسیی ژنانە لە چوارچێوەیەکی دەربڕین کە بە قووڵی دەست دەخاتە سەر هەستەکانی مرۆڤ  .

 

 لەم کارەدا ژنێکی بەرجەستە کردووە کە باڵا بەرز وەستاوە و سەیری لای ڕاستی دەکات  لە کاتێکدا با قژی نەرم و جلەکەی دەجوڵێنێت.