تابلۆی ئەمڕۆ: گۆرانی لەسەر ڕیتمی دڵ ژەنین

تابلۆکە، یەکێکە لەو تابلۆیانەی نیگارکێش ناز عەلی عەوڵا، هونەرمەندی باشووری کوردستان کێشاویەتی و لەبارەیەوە دەنووسێت: گۆرانی چڕین لە سەر ڕیتمی (دڵ ژەنین)ی خۆت لە بێ چارەیی دا.

 

لە تابلۆکەدا دەردەکەوێت کە  ژنێک گۆرانی دەچڕێت و لە سەریەوە باڵندە دەفڕێت، لەناو گوڵ و گوڵزاردا دانیشتووە و دەستەکانی لەسەر جەستەی داناوە و لە دڵەوە، کە دەمارەکانی بە گەروویەوە بەستراوەتەوە، گۆرانی دەچڕێت.