هۆزان مزگین... یادەوەرییەک کە بە هونەر و خەباتی شۆڕشگێڕانە تواوەتەوە
ئەمڕۆ هۆزان مزگین تەنها هونەرمەند نییە، بەڵکو سیمبولی ژنی ئازاد و ڕۆحی شۆڕشگێڕانە و داهێنەری هونەرییە، لە یادەوەری گەلی کورددا ئامادەیی دەمێنێتەوە و مێلۆدیەکانی وەک لاواندنەوە بۆ منداڵان و دەنگی ئازادی بۆ ژنانی گەنج دەوترێنەوە.
هۆزان مزگین، لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی بیلیەدری نزیک بۆتان لەدایک بووە، کە ناوی ڕاستەقینەی غوربەت ئایدن بووە، لە تەمەنێکی گەنجیدا لەگەڵ پەکەکە بووە، پێش کودەتای سەربازی تورکیا لە ساڵی ١٩٨٠، یەکێک بوو لە یەکەم ژنانی باتمان کە پەیوەندی بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کرد، لەو ماوەیەدا، بەشداری لە کاری هزری و ئایدۆلۆژیکی تەڤگەری کوردیدا کردووە، دواتر چووە دۆڵی بقاع لە لوبنان بۆ ئەوەی لە کامپێکی ئەوێ مەشق و ڕاهێنان وەربگرێت.
لە ماوەی هەشتاکان و نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، دۆڵی بقاع ناوچەیەک بوو کە لایەنە فەڵەستینییەکان و تەڤگەرە سیاسییە جیاوازەکان بەکاریان دەهێنا، هەروەها لە نێو ئەو ناوچانەی کادیرانی پەکەکە بۆ مەشق و ڕاهێنان بەکاریان دەهێنا و هەر لەوێش بوو کە هۆزان مزگین مەشقی سیاسی و سەربازیی وەرگرت.
ڕەنگی ژنانەی هونەری شەڕڤانان
دوای تەواوکردنی مەشق و ڕاهێنانەکانی، گەشتێکی بۆ ئەوروپا کردووە و چالاکانە بەشداری چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانی کوردی کردووە،هاوکات لەگەڵ هونەرمەند هۆزان سەفکان، بناغەکانی پڕۆژەی "اتحاد الفن والثقافة وفرقة المقاومة الفنية" "یەگرتنی هونەر و ڕۆشنبیری و گروپی بەرخۆدانی هونەری"یان دانا، ڕۆڵێکی بەرچاویان لە پەرەپێدانی مۆسیقای شۆڕشگێڕانەی کوردیدا هەبوو.
بە درێژایی ژیانی هونەری خۆی، چەندین بەرهەمی بێ کات پێشکەش کردووە، لەوانە:
"Çemê Hêzil" ڕووباری هەيزل
"Lo Hevalo" بۆ هەڤاڵی من
"Gundîno Hawar" ئەی گوندنشینام
ئەم گۆرانیانە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە نێو خەڵکدا دەنگی دایەوە و سەرەڕای قەدەغەکردنی کارەکانی بەهۆی پێشکەشکردنی گۆرانییە شۆڕشگێڕییەکان بە زمانی کوردی، شریتەکانی بە نهێنی لە نێو گەلاندا بەردەوام بوون، گۆرانییەکانی بوونە دەنگێک بۆ ئازادی و بەرخۆدان، بەتایبەتی بۆ ژنان و گەنجان.
شەڕڤانێک و هونەرمەندێک
دوای چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەریەکانی، هۆزان مزگین گەڕایەوە بۆ شاخەکانی کوردستان، لەوێ وەک شەڕڤانێک خزمەتی کردووە، سەرەتا لە دەڤەری ماردین و دواتر لە ناوچەی غرزان. لە یەکەم فەرماندە ژنەکانی غرزان بوو، ڕۆڵێکی کارای لە کاری سەربازی و ڕێکخراوەییدا هەبوو.
بوونی ئەو وەک ژنە شەڕڤانێک و سەرکردەیەک سەرنجی بەرچاوی لە ناوچەکەدا ڕاکێشا، بەتایبەتی لە کۆمەڵگەیەکدا کە پێکهاتە فیۆداڵییە نەریتییەکان زاڵ بوون، لە سایەی تێکەڵە ناوازەکەی هونەر و خەبات، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ژنان بەجێهێشت و خەڵکی ناوچەکەش بە خۆشەویستی و ڕێزێکی زۆرەوە لە باوەشی گرت.
بەرگری گۆڕدرا بۆ یادەوەرییەکی بەردەوام
لە ١١ی ئایاری ساڵی ١٩٩٢، لەکاتی گەشتکردنی لە غرزانەوە بۆ بیدلیس (تاتوان)، هێزەکانی تورکیا گەمارۆی ئەو ماڵەیان دا کە ئەو ژنە تێیدا دەمێنێتەوە، داوایان لێدەکرد دەستبەرداری خەبات و بێت بێت، بەڵام ئەو بڕوای خۆی بە دادپەروەری ئەو دۆزییەی کە خەباتی بۆ دەکات دووپاتکردەوە: ئازادی ژن، شوناس و کولتوور و زمانی کوردی، کە نکۆڵی لێ کرابوو.
ڕایگەیاند، کە لە خەباتەکەی پاشەکشە ناکات، هەرچی تێچووی هەبێت و تا کۆتایی بەرەنگاری بووەوە، هۆزان مزگین ئەم خۆڕاگرییەی لە یادەوەری گەلی کورد و ژنانی کورددا گۆڕی بۆ سیمبولێکی هەمیشەیی.
لە بیدلیس، ئەو شارەی کە شەهید بوو، هەزاران ژن بە ئیلهام وەرگرتن لە نموونەی ئەو، بەشداری خەباتەکەیان کرد، زۆرێک لە خێزانەکان بە یادی کچەکانیان ناویان ناوە "مزگین".
ئەمڕۆ لە سی و چوارەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی هونەرمەند و شەڕڤابی کورد هۆزان میگین، تا ئێستاش وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی هونەری شۆڕشگێڕی و نەتەوەپەرستی کورد و وەک کەسایەتییەک کە هونەر و شۆڕش و شوناسی ژنێکی ئازاد بەرجەستە کردووە، لە یاد ناکرێت.
ئەمە لینکی یەکێک لە گۆرانییەکانی هۆزان مزگینە لە یوتیوب.
https://www.youtube.com/watch?v=9wGDypiU1zs&list=RD9wGDypiU1zs&start_radio=1