تابلۆی "دایک و منداڵ"

دیمەنێکی سادە کە خۆشەویستی دایکێک بۆ منداڵەکەی نیشان دەدات، کە لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتووە و باوەشی بۆ بەرز کردووەتەوە.

 

دایک و منداڵ تابلۆیەکی زەیتی هونەرمەندی بەریتانی هاینز کینگە، کە لە ساڵی ١٨٣١ لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٠٤ کۆچی دواییکردووە، لە ئەکادیمیای لی لە ئەمریکا خوێندوویەتی.

 

بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٥٧ بەرهەمەکانی لە کۆمەڵەی هونەرمەندانی بەریتانی نمایشکرد و لە ساڵی ١٨٦٤ بوو بە ئەندام تێیدا، ٤٨ تابلۆی خۆی لە ئەکادیمیای شاهانە لە نێوان ساڵانی ١٨٦٠-١٩٠٤ نمایشکرد.

 

هاینز کینگ دیمەنی سروشتی و ناوەوەی بەریتانیای کێشاوە، لە تابلۆی "دایک و منداڵ"دا دیمەنێکی پڕ لە خۆشەویستی لە دایکێکەوە بۆ منداڵەکەی وێنا کردووە، کە دایکەکە لە پشتەوە کێشراوە و منداڵەکەی لە جێگاکەیدا لە بەردەمیدایە، قۆڵەکانیان بەرەو یەکتر ڕاکێشاوە وەک ئەوەی هەڵیبگرێت.