فیلمی "ئەو وتی"

فیلمەکە باس لە چیرۆکی دوو ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی دەکات کە هۆکاری دەستپێکردنی کەمپەینی "منیش" بوون  و دیوارەکانی دەوری بابەتی ئازاردانی سێکسییان شکاند کە دەیان ساڵە لە هۆلیوود بێدەنگ بووە.

 

بزووتنەوەی "منیش-ME TOO" کە لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ ئیدانەکردنی دەستدرێژی سێکسی و هەراسانکردنی ژنان دەستیپێکرد، لە فیلمی درامای ئەمریکی "ئەو وتی" کە لە نووسینی ڕێبێکا لینکۆڤیتز و دەرهێنانی ماریا شرادەر بوو، بە پشتبەستن بە بابەتەکانی ڕۆژنامەنووسانی نیویۆرک تایمز جۆدی کانتۆر و مێگان دووهی باسی لێوەدەکرێت.

 

لەم فیلمەدا ئەکتەر کاری مولیگان ڕۆڵی مێگان توهی و ئەکتەری ناوداری ئەمریکی زۆی کازان ڕۆڵی جودی کانتۆر دەگێڕن، کە دوو ڕۆژنامەنووسن و لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا کاردەکەن، زانیارییان پێدەگات کە یەکێک لە ئەکتەرەکان دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، بەڵام قوربانییەکە خۆی لە قسەکردن لەسەر بابەتەکە بەدوورگرتووە بەهۆی ترس لە تێڕوانینی کۆمەڵگە و تاوانبارکردنی.

 

بەڵام دوای چەند هەوڵێک، ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە توانیان بێدەنگی لەم دۆسیەیەدا بشکێنن و دەنگی ژنان بەرز بکەنەوە بە کۆکردنەوەی سکاڵا لەسەر هارڤی واینشتاین، بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری فیلمی ئەمریکی، کە لە ماوەیەکی درێژخایەندا زیاتر لە هەشتا ئەکتەری هەراسانکرد و دەستدرێژی سێکسی کردە سەریان لە یەک کاتدا، وەک چۆن بە بیانووی باسکردنی داهاتووی پیشەیی خۆیان ڕاکێشا.

 

کەمپەینی "منیش" کە جیهانی هەژاند لە سۆشیال میدیا دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسان جودی کانتۆر و مێگان توهی ئامادەکرابوو، کە تێیدا تاوانەکانی دەستدرێژی و ئازاردانی سێکسییان ئاشکرا کرد لە پاشخانی سکانداڵەکەی بەرهەمهێنەر هارڤی واینشتاین، دوای ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن دەیان ژنەوە ئاراستەی کران، دەستگیرکرا و سزای بەسەردا سەپێندرا، بە تۆمەتی ئازاردانی سێکسی و دەستدرێژی سێکسی بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ زیندانی کرا.

 

چالاکوان تارانا بورک یەکەم کەس بوو بە دروشمی "منیش" کەمپینەکەی دەستپێکرد، کە هانی زۆرێک لە ژنانیدا بۆ تویتکردن و قسەکردن لەسەر ئەو پێشێلکارییانەی کە تووشی بوون، ئەمەش ڕادەی دیاردەی ئازاردانی سێکسی ڕوونکردەوە کە ڕاپۆرت نەکراوە، زۆرێک لە کەسایەتییە ناودارەکان بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کرد لە سەرانسەری جیهان، شۆڕشێکی دروستکرد کە شکاندنی بێدەنگی دەیان ساڵ لەمەوبەر بوو لە دەوری بابەتی ئازاردانی سێکسی لە هۆلیوود دروستیکردبوو و کولتوری ئەمریکی گۆڕی.

 

ئەم فیلمە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە شەستەمین فێستیڤاڵی فیلمی نیویۆرک بۆ یەکەمجار نمایشکرا، کە تیایدا هەردوو فیلمی سەرەکی بە ناوەکانی کاری مولیگان و زۆی کازان پاڵێوراو بوون بۆ خەڵاتی ئۆسکار.