مونیرە فەرەج خاوەن خەبات لەپێناو ژن و خاکدا

هەرچەندە ڕێگری لێکرا بۆ ئەوەی بخوێنێت لە قوتابخانە، بەڵام هەر وازی لە توانا و خەباتی خۆی نەهێنا بۆ ژن و خاکی کوردستان.

 

منیرە فەرەج محەمەد لە ساڵی ١٩٢٤ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، کاتێک تەمەنی دەبێت بە ساڵ و نیوێک دایک و باوکی لەیەک جیادەبنەوە و مافی مانەوە و بەخێوکردنی منیرە دەدرێت بە باوکی، لەگەڵ باوکی دەچنە قەرەداخ و دواتر لە هەڵەبجە نیشتەجێ دەبن.

 

باوکی منیرە دووبارە ژیانی هاوژینی پێکدەهێنێتەوە، منیرە دەچێتە حوجرە و لەوێ فێری خوێندنی قورعان دەبێت، منیرە منداڵێکی وریا و زۆر زیرەک بووە، بەڵام بەهۆی ڕێگریکردنی پورێکی ناتوانێت بچیتە قوتابخانە و درێژە بە خوێندن بدات.

 

لە تەمەنی گەنجیدا ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و منداڵەکانی لەسەر بنەمای یەکسانی و ڕاستی پەروەردە کردوە، ژنێکی دەست ڕەنگین بووە و پشتی بە تواناکانی خۆی بەستووە، لە ناو کۆمەڵەی ژنانی کورستاندا تێکۆشانی کردووە، منیرە ژنێکی هاوڕێ دۆست بووە و هەمیشە هاوکاری خەڵکی کردوە، ماڵەکەی کردبووە شوێنی کۆڕ و کۆبونەوە، خەمی ژن و تێکۆشان هێزی ژیانی بووە، بە هۆی ئەو بەیاننامانەی کە کە هەڵیدەگرت کەوتۆتە زیندانەوە و ماوەی ساڵێک لە زیندا بووە.

 

لە ساڵی ١٩٧٤ لە ماوەی یەک مانگدا دوو کوڕی لەدەست دەدات، لە ساڵی ١٩٨٠ هاوژینەکەی کۆچی دوایی دەکات، لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ وردە وردە باری تەندروستی بەرەو خراپی دەڕوات، لە ٢٠٠٩ جەڵدە لێی دەدات و بەهۆیەوە توانای قسەکردنی نامێنێت، ماوەی ٩ ساڵ بەوشێوەیە دەمێنێتەوە تا ١٢ی ئابی ٢٠١٨ کۆچی دوای دەکات و لە گردی سەیوان بەخاک دەسپێردرێت.