تابلۆی"خوێندکارێک لە بەردەم ڕووناکی چرایەکەدا دەخوێنێتەوە"

ژنێکی سادەی لادێ کە لە ژێر ڕووناکی چرایەکی کۆن دانیشتووە و خولیای خوێندنەوەیە.

 

هونەرمەندی زەیتی نیکۆلای پترۆڤیچ بۆگدانۆڤ-بێلسکی ١٨٦٨-١٩٤٥ تابلۆکەی کێشاوە، لە قوتابخانەی هونەرە جوانەکانی سێمیان ڕاچینسکی خوێندوویەتی، لە خانەقای ترۆیتسی سیرکیێڤا لاڤەر، نیگارکێشانی ئایکۆنی خوێندووە و لە قوتابخانەی مۆسکۆ بۆ نیگارکێشان، پەیکەرسازی و تەلارسازی، و ئەندامی چەندین کۆمەڵەی دیار بووە، لەوانە بزووتنەوەی هونەری پێرێدڤیژینسکی.

 

هەروەها زۆربەی جۆرەکانی تابلۆی کێشاوە بە تایبەتی فێرکردنی منداڵانی کۆڵبەر و دیمەنە ئیمپڕێشنیستەکان، هەروەها لە ساڵی ١٩٠٣ بووەتە مامۆستا، لە ساڵی ١٩١٤ ئەندامێکی چالاکی ئەکادیمیای هونەر بووە.

 

زۆربەی بەرهەمەکانی باسکردن لە ژنانی گەنجی گوندنشینەکان بوون، کە سەرەڕای بارودۆخی نالەبار بەدوای خوێندنەوەدا دەگەڕان و لەم تابلۆیەدا ژنێکی لادێیی نیشان دەدات کە لەسەر کورسییەکی دار دانیشتووە و کتێبێکی بەدەستەوەیە و جلێکی سوور و شینی لەبەردایە، لە تەنیشتەوە چرایەکی داگیرساندوە و کوپێک قاوەی پێیە ئامادەیە بۆ خوێندنەوە.

 

ئەو نیگارکێشە سەبارەت بە تابلۆکەی دەڵێت: لەناو منداڵانی کۆڵبەر بە ڕادەیەک خۆبەخۆیی و خۆڕاگریم دۆزییەوە کە بوونە تەوەری سەرەکی لە تابلۆکانمدا.

 

ئەم تابلۆیە ئێستا لە مۆزەخانەی کرۆلەر مۆلەر لە هۆڵەندایە.