فیلمی "کیارا"

قوربانیی هەڵوەشاندنەوەی خێزانە، چیرۆکەکەی لە فیلمی ئیتاڵی "کیارا"دا خراوەتەڕوو، لە چوارچێوەی دراما و نهێنیدا.

کیارا، فیلمێکی درامی ئیتاڵییە لە نووسین و دەرهێنانی جۆناس کارپیگنانۆی ئیتاڵی-ئەمریکی، کە بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی فیلمی کان لە ساڵی ٢٠٢١ نمایشکرا.

 

 فیلمەکە لە دەوری کیارا دەسوڕێتەوە، ژنێکی گەنجی تەمەن ١٥ ساڵە و سوامی ڕوتولۆپیۆ ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، بەیانی دوای ڕۆژی لەدایکبوونی خوشکە گەورەکەی لە خەو هەڵدەستێت و شۆک دەبێت چونکە باوکی بە بێ هۆکار ون بووە.

 

خێزانی کیارا دوای دیارنەمانی لە ناکاوی باوکی پەرتەوازە دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ژیانی بگۆڕێت و خوێندنەکەی بەرەو دابەزین بچێت و بچێتە ناو  بیرکردنەوەی بەردەوام، تەنها بۆ ئەوەی بکەوێتە قوربانی هەڵوەشاندنەوەی چاوەڕواننەکراوی خێزانەکەی.

 

دوای ئەوەی لە بیرکردنەوە بێزار بوو، کیارا بڕیاریدا بەدوای باوکیدا بگەڕێت و لێی بپرسێت بۆچی خێزانەکەی جێهێشتووە؟، بەڵام بەهۆی ئەوەی کچێکی تەنیا بوو لە شارێکدا کە باند و تاوانبارانی تێدا زۆر بوو، تووشی کێشەیەکی زۆر بوو.